نرخی نهوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/08/نرخی-نهوت.jpg)
ئهمڕۆ چوارشەممە 24ی ئازاری 2021، نرخی بهرمیلێك نهوتی خاوی برێنت بە 60 دۆلار و 76 سهنت مامەڵەی پێوەدهكرێت، هاوكات بهرمیلێك نهوتی خاوی ئهمریكاش بە 57 دۆلار و 72 سهنت مامەڵەی پێوەکرا.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، بۆماوەی زیاتر لەهەفتەیەکە نرخی نەوت لەجیهاندا دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت، هۆکارەکەشی بۆ ئەو شەپۆلەبەهێزەی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەگەڕێتەوە کە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکای گرتووەتەوە.