سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بەبۆنەی تێپەڕینی 30 ساڵ بەسەر پرۆژەبڕیاری 688ی ئەنجومەنی ئاسایش په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌

بەبۆنەی تێپەڕینی 30 ساڵ بەسەر پرۆژەبڕیاری 688ی ئەنجومەنی ئاسایش سەرۆکی هەرێمی کوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگەیاند، ئەو بڕیارە بۆ گه‌لی كوردستان وه‌رچه‌رخانێكی مێژوویی بوو، تا رێگه‌ له‌ كۆڕه‌وی ملیۆنی خه‌ڵكی كوردستان به‌ره‌و سنوره‌كانی ئێران و توركیا بگرێت.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند، وێڕای هه‌موو ده‌سكه‌وته‌كان، هه‌ڵه‌ و كه‌موكوڕی هه‌بووه‌ و هه‌یه، به‌ڵام كه‌میش نین ئه‌و كێشه و ته‌نگوچه‌ڵه‌مانه‌ی بۆی دروست كران،

دەشڵێت، ته‌نیا بژاردەیان ئه‌وه‌یه‌ به‌ گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن و رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق و به و هاوكاریی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، هه‌نگاو به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی باشتر بنێن.

دەقی په‌یامەکەی نێچیرڤان بارزانی:

ئەمڕۆ یادی سی ساڵەی ڕۆژێکی پرشنگدار لە مێژووی ھاوچەخی گەلی کوردستاندا دەکەینەوە. بەرلە سی ساڵ وەک ئەمڕۆ ٥/٤/١٩٩١، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بڕیاری (٦٨٨)ی دەرکرد. بەو پێیە پرۆسەی دابینکردنی ئارامی دەستی پێکرد و نەوای ئارام و ناوچەی نەفڕین دروست بوو کە دواتر بووە ھۆی پاراستنی بەشێکی زۆری ھەرێمی کوردستان. ئیدی ھێزەکانی رژێمی ئەوسای عێراق نەیانتوانی نە لەسەر زەوی و نە لە ئاسمانەوە ھێرش بکەنە سەر گەل و خاکی کوردستان.

ئەو بڕیارە مرۆیییە بۆ گەلی کوردستان وەرچەرخانێکی مێژوویی بوو تا رێگە لە کۆڕەوی ملیۆنیی خەڵکی کوردستان بەرەو سنوورەکانی ئێران و تورکیا بگرێت کە بەو کۆڕەوە ڕەتیکردەوە جارێکی دیکە بگەڕێتەوە ژێر رکێفی ستەم و دیکتاتۆری. پاشان بڕیارەکە ڕەھەندێکی ئەمنی بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی وەرگرت، تا دوایین جار رەھەندێکی تازەی سیاسی و ھەڵبژاردنەکانی ١٩٩٢ و دامەزراندنی پەرلەمان و حکوومەت و ئەزموونی دیفاکتۆی ھەرێمی کوردستانی لێکەوتەوە.

چەمکی دەستێوەردانی مرۆیی کە لەگەڵ ئەو بڕیارەدا ھاتە ئاراوە، وێڕای پێشکەشکردنی یارمەتیی گەورەی مرۆیی، دەرگای ژیان و ئەزموونێکی تازەی دیموکراسی بەسەر ھەرێمی کوردستاندا کردەوە. دەرفەتی رەخساند تا ئاوەدانی و چیرۆکی سەرکەوتنی ھاوبەش و ئەزموونێکی نوێ لە ناوچەکەدا پێشکەش بکات و وەک ‌ھاوبەشێکی دیار لەگەڵ جیھانی پێشکەوتوو پەرە بە بەھا شارستانییەکانی سەردەم بدات و ببێتە پارێزەرێکی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ، کولتووری یەکترقبووڵکردن و پێکەوەژیان و لێبوردەیی قووڵتر بکاتەوە.

بێگومان ھەرێمی کوردستان لە ئەزموونی سی ساڵی رابردوویدا دەیتوانی نموونەیەکی باشتر پێشکەش بکات. وێڕای ھەموو دەسکەوتەکان، ھەڵە و کەموکوڕی ھەبووە و ھەیە، بەڵام کەمیش نین ئەو کێشە و تەنگوچەڵەمانەی بۆی دروست کران و ڕێگەی بەرەوپێشچوونی زیاتریان لێگرت. ئێستاش تەنیا بژاردەمان ئەوەیە بە تەبایی و پێکەوەیی، بە سوودوەرگرتن لە ئەزموونی رابردوو، بە گفتوگۆ و لێکگەیشتن و ڕێککەوتن لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی عێراق و بە پشتیوانی و ھاوبەشی و ھاریکاریی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، ھەنگاو بەرەو ئایندەیەکی باشتر بنێین.

لەم یادەدا سڵاو و ڕێز و پێزانینمان بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دووپات دەکەینەوە کە سی ساڵ بەرلە ئەمڕۆ بڕیارێکی ڕاست و دروستیان دا، گەلی کوردستانیش سەلماندی ئەگەر ئازادی و دەرفەتی ھەبێت، دەتوانێت نموونەیەکی باش و جیاواز پێشکەش بکات. داواکارین پشتیوان و ھاوکارمان بن تا ھەنگاوی گەورەتر بەرەو ئایندەیەکی باشتری ھاوبەش و ئارامی و سەقامگیری و پێشکەوتن لەگەڵ عێراق و ناوچەکە و جیھاندا بنێین، تا پێکەوە بە ھاوبەشی و ھاریکاری، بەھا باڵاکانی مرۆڤایەتی و جیھانی پێشکەوتوو بپارێزین و پێکەوە بەرەنگاری تووندوتیژی و توندڕەوی و تیرۆر ببینەوە.

زۆر سوپاسی ئێران و تورکیا دەکەین کە پێشوازییان لە سەتان ھەزار پەنابەری کوردستان کرد. زۆر سوپاس بۆ ھەموو ئەو وڵاتانەی بە ھەر شێوەیەک بێت بەشدارییان لە دەرکردنی بڕیاری (٦٨٨)ی نێودەوڵەتی و پرۆسەی دابینکردنی ئارامی و دامەزراندنی ناوچەی نەفڕین و نەوای ئارام و دابینکردنی یارمەتیی مرۆییدا کرد و ئیرادەی سیاسییان بۆ پاراستنی گەلی کوردستان نیشان دا. سوپاس بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە ناحکوومییەکان. سوپاس بۆ رای گشتیی جیھان کە حکوومەتەکانیان ھان دا تا گەلی کوردستان بپارێزن. ھەرگیز ئەو پشتگیری و یارمەتییەی ئێوە لەبیر ناکەین و چاومان لە بەردەوامیی ھاوبەشی و پشتگیری و ھاوکاریتانە.

سوپاس بۆ رۆژنامەنووسان و وێنەگرانی جوامێر و ئازا و بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن کە رۆڵیکی گەورەیان لە گەیاندنی دەنگی خەڵکی کوردستاندا گێڕا و وێنە و دیمەنی مەینەتی و ئازارەکانی پیر و منداڵان و نەخۆش و پەککەوتە و ژنان و پیاوانی بێدەرەتانی ئاوارەی لە ناوچە سنوورییە سەخت و شاخاوییەکانەوە، بۆ ھەموو جیھان گواستەوە و پشتگیرییەکی گەورەی مرۆیییان بۆ خەڵکی کوردستان دەستەبەر کرد. سوپاس بۆ پشتیوانیی ڕەوەندی کوردستانی و ھونەرمەندان و دەزگا و ڕێکخراوە کوردستانییەکان لە دەرەوەی وڵات. سڵاو، رێز و پێزانین بۆ ھەمووان.

Back to top button