هەواڵگری نیشتمانی عێراق له‌سه‌ر تيرۆركردنى ئه‌فسه‌رێكى هاته‌ ده‌نگ

لە بەیانی ئەمڕۆ دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراق، بەیاننامەیەکی لەسەر تیرۆرکردنی یەکێک لە ئەفسەرەکانی لە بەغدا بڵاوکردەوە.

ئاژانسەکە لە ڕاگەیاندنێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند:”بە تەبایی و ئیرادەیەکی زیاترەوە بۆ بەردەوامیدان بە بەخشین، دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی عێراق پرسە بۆ شەهیدی عەقید نەبراس فەرمان شەعبان دەگێڕن، کە ئەمڕۆ لە ئۆپەراسیۆنێکی ترسنۆکانە و خائینانە لێدرا، لە هەوڵێکی بێهیوادا بۆ ئەوەی دەزگاکە لەجێبەجێکردنی ئەرکی نیشتیمانی خۆی دووربخرێتەوە”

ئەو ئەفسەرە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی بەلەدیاتی بەغداد تیرۆر كرا

Back to top button