ساسان عه‌ونى: ساڵانه‌ زیاتر له‌ 311 ملیار دینار، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ دابینكردنی ئاوی خاوێن خه‌رجده‌كات

 
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگەیاند،  ساڵانه‌ زیاتر له‌ 311 ملیار دینار، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ دابینكردنی ئاوی خاوێن خه‌رجده‌كات.
له‌ راگەیێندراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە  ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 2-8-2021 بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار قسەی بۆ کردوون رايگه‌ياندووه‌،” حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ساڵانه‌ زیاتر له‌ 311 ملیار دینار، بۆ دابینكردنی ئاوی خاوێن خه‌رجده‌كات و زیاتر له‌ 70 ملیۆن مه‌تر سێجا ئاویش بۆ هاونیشتمانیان دابینده‌كات.
وه‌زيرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار راشيگه‌ياندووه‌، “به‌هۆی به‌فیڕۆدانی ئاوی خاوێن، رۆژانه‌ نزیكه‌ی 240 ملیۆن دینار و ساڵانه‌ نزیكه‌ی 90 ملیار دینار به‌هه‌ده‌ر ده‌درێت.”
Back to top button