نرخى نەوت بەشێوەیەکى بەرچاو دابەزى

ئەمڕۆ سێ شەممە (3ی ئابى 2021) نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا بە (72) دۆلار و (89) سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.

بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکیش (تەکساس) بە (71) دۆلار و (23) سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.

بە بەراورد بە رۆژى دووشەممە نرخى نەوتى خاوى برێنت نزیکەى دوو دۆلار و نەوتى خاوى ئەمەریکیش بە زیاتر لە دوو دۆلار دابەزیون.

Back to top button