بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەر له‌لايه‌ن ئاسایشی هەولێر دەستی بەسەر گيرا
له راگه‌ینراوێكدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی هەولێر، به‌شی نه‌هێشتنى مادده هۆشبه‌ره‌كان، رایگه‌یاند، دواى به‌دواداچوون و زانیاری ورد له لایه‌ن ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ناوبراو، توانرا له‌هه‌ولێر ده‌ست به‌سه‌ر (26,032)، بیست و شه‌ش هه‌زار سى و دوو، شیش حه‌بی جۆراو جۆر، له‌گه‌ڵ (7,190) حه‌وت هه‌زار و سه‌دو نه‌وه‌ت، دانه ده‌رزى جۆراو جۆردا، بگیرێت.
ئاسایشی هەولێر، راشیگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و تاوانه‌وه، پێنج تاوانبار ده‌ستگیر كراون، كاتێك ئه‌و ده‌رزى و حه‌بانه، له كوالێتى كۆنتڕۆڵ ده‌رناچن و دواجار ده‌ست به‌سه‌ریان داده‌گیرێت.
له راگه‌يێندراوه‌كه هه‌روه‌ها هاتووه، له شارۆچكه‌ى خه‌لیفان، توانرا (9,384)، قووتووى حه‌بی هۆشبه‌ر دەستی بەسەردا بگیرێت، هه‌روه‌ها تاوانبارێكیش له رێگه‌ى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یكه‌وه، مادده‌ى هۆشبه‌ری ده‌فرۆشته خه‌ڵكى، له ماڵه‌كه‌ى له شاری هه‌ولێر، ده‌ستگیر كرا، تۆمه‌تباران رووبه‌ڕووى دادگا كرانه‌وه.