یەكێتی چەند بڕیارێكی لەبارەی كێشە ناوخۆییەكانی دەركرد
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی مەكتەبی سیاسیی ئاشكرا كرد و چەند بڕیارێك لەبارەی كێشە ناوخۆییەكانی حزبەكەوە دەركراون.
بە گوێرەی هەواڵێكی ماڵپەڕی فەرمی یەكێتی، لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ چوارشەممە، مەكتەبی سیاسیی یەكێتی كە بەسەرپەرشتیی بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی بڕیاربەدەستی حزبەكە بەڕێوەچوو، بڕیار دراوە بەپەلە چارەسەری گرفتە ناوخۆییەكانی حزبەكە بكرێت.
ئەوەش ئاشكرا كراوە كە لە چوارچێوەی بڕیارەكاندا، ڕێوشوێنی دروست بۆ چارەسەركردنی كێشەكان دەگیرێتە بەر لە نێویشیاندا پاراستنی ئارامی و هێمنیی هەرێمی كوردستان بە شاری سلێمانیشەوە“.
هەر لە كۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسی یەکێتی باس لەوە كراوە كە ئۆرگانەكانی حزبەكە لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان دەست بكەن بە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن.