پۆلیسی ھەولێر،ده‌ستگيركردنى تۆمەتبارێکى راگه‌ياند

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر،ده‌ستگيركردنى، تۆمەتبارێکى بەپێی ماددەی 413 لە یاسای سزادانی عێراقی راگه‌ياند.

لە ڕاگەیاندراوێکدا ئەمڕۆ ھەینی 6/8/2021، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر، كه‌ لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو يكردۆته‌وه‌، تێیدا ھاتووە: “بەشی پۆلیسی ناوشار/ ڕۆژھەڵات، بنکەی پۆلیسی سەروەران، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (م. ف. ع) دەستگیر کرد، کە لە بنکەی ناوبراو بەپێی ماددە (413) لە یاسای سزادان، بڕیاری دەستگیرکردنی ھەبوو”.

پۆلیسی ھەولێر راشيگه‌ياند، تۆمەتبارەکە بەپێی ھەمان ماددە درایە دادگا و ڕاگیرا.”

Back to top button