كچێكی 13 ساڵان له‌ قامشلۆ رفێنرا …. براكه‌ى : له‌لايه‌ن چه‌كدارانى په‌كه‌كه‌ رفێنراوه‌

كچێكی ته‌مه‌ن 13 ساڵه‌ له‌لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌وه‌ له‌ قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان رفێنرا، “سیامه‌ند عوسمان”، برای كچه‌كه‌ رایگه‌یاند، خوشكه‌كه‌م ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌ممه‌، له‌لایه‌ن چه‌كدارانی “لاوانی شۆڕشگێر”، كه‌ سه‌ر به‌ پارتی كرێكارانی كوردستان “په‌كه‌كه‌”ن، رفێنراوه‌.

سیامه‌ند براى كچه‌ رفێنراوه‌كه‌ گوتی: “خوشكه‌كه‌م “سیماڤ محه‌مه‌دساڵح عوسمان”، كه‌ پۆلی نۆیه‌می بنه‌ڕه‌تی بڕیوه‌ و خۆی بۆ چوونه‌ ئاماده‌یی ته‌رخانكردبوو و ده‌چووه‌ خوولی هاوینه‌”.

گوتیشی: “ئێواره‌ی دوێنێ كاتێك ویستوویه‌تی بچێته‌ خوولی هاوینه‌، له‌لایه‌ن چه‌كدارانی “لاوانی شۆڕشگێڕ”، كه‌ سه‌ر به‌ په‌كه‌كه‌ن، رفێرنراوه‌ و تا ئێستا هیچ زانیارییه‌كمان له‌باره‌ی خوشكه‌كه‌مانه‌وه‌ نییه‌”.

سیماڤ له‌ پۆلی نۆیه‌می بنه‌ڕه‌تی ده‌رچووه‌ و له‌ دایكبووی ساڵی (2008)ـه‌، دانیشتووی گه‌ڕه‌كی ئه‌رمه‌ن-ی شاری قامشلۆیه‌.

 

س:K24

Back to top button