به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێتشنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان: دوو تۆمه‌تبار به‌ برێك مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌ستگیر كران

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێتشنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ئاشكراى ده‌كات : دووتۆمه‌تبار ده‌ستگیر كران و برێك مادده‌ى هۆشبه‌ريش دەستى بەسەرداگيرا .

له‌ راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێتشنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌يجى فه‌رميى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى ( فه‌يسبووك) بڵاویكرده‌وه‌ و راى گه‌ياند: له‌ رێکه‌وتى ٢٠٢١/٨/١٧ له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌روکارمه‌ندانى به ریوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه هیشتنی مادده هوشبه ره کان توانرا دوو تومه‌تبار ده ستگیربکرێت له ناوشاری هه ولێر به‌ناوه کانی (ک-م-ح)و(س-م-ح) له گه‌ل ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی (٣٠)گرام کریستال و(١١)ده نکه حه‌بی سومه‌دریل و (٢) گرام جامایکا و(٢)دانه‌پایپ .

هه‌روه‌ها به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێتشنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ده‌شلێت: تۆمەتبارەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەيان بۆ کراوەتەوە و ڕەوانەی دادگا کراوە .

 

 

 

Back to top button