دیوی پشتەوەی یاریەکە

محەمەد سەلیم مزووری
لە دوای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای بۆڕی نەوتەوە توانی هەناردەکردنی نەوت بۆ دەرەوە دەست پێبکات و نەوتی کوردستان بگەیەنێت بە بەندەری نەوتی جیهان لە ڕێگای وڵاتی “تورکیا”وە، زۆرێک لە سەرکردە سیاسیەکانی کوردستان ئەم کردارەیان پێ حەزم نەکراو بە هەموو شێوەیەک دژی ئەو فعلەی حکومەت وەستانەوە.
ئەوەی ئەمڕۆ لە کۆمپانیای نەوتی باکور ڕوویدا رەدفعل بوو، “ئیران” زۆر دەمێکە چاوی لەوەیە دەست بگرێت بەسەر نەوتی شاری “کەرکوک” بەڵام نەک بە شێوەی گواستنەوەی نەوت بە تانکەر و ناقیلەکان، “ئیران” دەیەوێت لە ناوچەکە پشکی هەبێت لە هەموو ئەو پارێزگایانەی نفوزی گۆشەگیر “محاصر” بووە و تێیدا لە کونجێک گیردراوە و هەموو یارییەک دروست دەکات بۆ ئەوەی هێزی خۆی لەوێ زێدە بکات.
جەنگێکی زۆر گەورە لە ناوچەکە بوونی هەیە لە سەر زیادکردنی نفوز و پانتایی هەژموونگەرایی وڵاتانی ناوچەکە، مەلەفی نەوت یەکێکە لە حەساسترین مەلەفەکان کە لە ناوچەکە هەوڵی سەرلەنوێ بونیادنانی دەدرێت، بۆیە ئەم فعلەی ئەمڕۆ کە لە کۆمپانیای باکور عەڕز کرا بە هیچ شێوەیەک لە قازانجی هەرێمی کوردستان نەبوو بگرە گورزی کوشندە لە هەموو ئەو بەرەو پێشچوونانەی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵ دەدات.
کەرکوک لە ڕووی دانیشتوان و جوگرافیای سیاسی ناوچەکە حەساسیەکی توند لە نێوان دانیشتوان و حزبە سیاسیەکانی ئەو شارە هەیە و هەندێک جار وڵاتە ئیقلیمیەکانیش لە پرسی نەوتی کەرکوک قسەی خۆیان هەبووە، بەڵام بە هەر شێوەیەک بێت دەبێت بە وریاییەوە مامەڵە لە گەڵ هەموو هەنگاوەکان لەو ناوچەیە بکرێت و هەنگاوێکی هەڵە ئەگەری لە دەست دانی ئەو شارەی لێ دروست دەبێت و هەموو ئەو قوربانیدانەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەو ناوچەیە بە فعلێک بەرزە دەبێت.
سیاسیە بەکرێ گیراوەکان هەوڵی شەڕێکی بێ کۆتایی دەدەن لەو ناوچەیە، حکومەتی هەرێم دەبێت هەرچی زووە هەنگاوی خێرا بگرێتە بەر بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە نابێت قبوڵ بکات هیچ هێزێکی دەرەکی موداخەلە لەو بابەتە بکات و بکرێت بە حەکەمی یارییەکە.

Back to top button