شاندێكی پارتی سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات
بڕیاره سبه‌ی شاندێکی پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی سلێمانی بکات و لەگەڵ لایەنەکان گفتوگۆی پێکهێنانی هاوپەیمانییەک بۆ بەغدا ده‌ستپێبكات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، سبه‌ی شانده‌كه‌ی پارتی لەگەڵ هەریەک لە یەكێتی نیشتمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان کۆده‌بێته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار رایگه‌یاند، شانده‌كه به سه‌رۆكایه‌تی فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی و ئه‌ندامێتی هه‌ریه‌ك له مەحموود محەمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و گوته‌بێژی پارتی و عەلی حوسێن ئەندامی سەرکردایەتی پارتی سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، مەبەست لە سەردانی ئەو شاندەی پارتی بۆ سلێمانی گفتوگۆکردن و تاوتوێکردنی پرسی پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەکی کوردستانییە بۆ بەغدا و بڕیاریشە پارتی سەردانی لایەنەکانی دیکەش بکات و لەگەڵ هەریەکی لە یەکگرتوو، کۆمەڵی دادگەری، بزووتنەوەی ئیسلامی و حزبی سۆسیالیست دیموكراتی کوردستان کۆببێته‌وه.
سەدانی شاندی پارتی بۆ سلێمانی دوای ئه‌وه دێت، كه شه‌وی رابردوو، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی كۆتایی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی راگه‌یاند و به گوێره‌ی ئه‌و ئه‌نجامانه، كه هێشتا له لایه‌ن دادگای ئیتیحادییه‌وه په‌سند نه‌كراون، پارتی دیموكراتی كوردستان حزبی یه‌كه‌مه له هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا و توانیویه‌تی 33 كورسی به‌ده‌ستبهێنێت و كۆی گشتیی كورسی لایه‌نه كوردییه‌كانیش گه‌یشتووه‌ته 63 كورسی.
س:K24