مونا قەهوەچی: لە بری نوێنەرایەتیی ڕاستەقینەی خەڵک،كاری پەرلەمانتاری بۆتە خۆدەرخستن لە سۆشیال میدیا
سكرتێری پهرلهمانی كوردستان، لهبارهى نانهوهى ئاژاوه لهلايهن ژمارهيهك پهرلهمانتارى دهلێ، کاری پەرلەمانتاری لە بری نوێنەرایەتیی ڕاستەقینەی خەڵک، بۆتە شەڕی سیاسی و بەرژەوەندیی شەخسی و خۆدەرخستن لە سۆشیاڵ میدیا، کە ئەمەش تێڕوانینی خەڵکیشی بۆ کاری پەرلەمان بەهەڵەدا بردووە، ئەرکی سەرەکیی پەرلەمانتاری دەرکردنی یاسا و چاودێریکردن و پەسەندکردنی بودجەیە، بەڵام بەداخەوە ئەوەی ئێستا دەیبینین پێچەوانەی ئەرکی پەرلەمانتارییە کەئەمەش هەڵەیەکی گەورەیە.
مونا قههوهچی،له پهیجی فهرميى خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتیی (فهیسبووك) ئهمرۆ پێنجشهممه نووسيوويهتى:” پەرلەمان بەرجەستەکەری ویست و ئیرادە و دەسەڵاتی گەلە، لە هەرێمی کوردستان دامەزراوەی پەرلەمان یەکێکە لەو سێ کوچکە بنەڕەتیەی کە سیستەمی سیاسی هەرێمی کوردستانی لەسەر دامەزراوە وەک دەسەڵاتی تەشریعی، لە مێژووی دروستبوونی پەرلەمانەوە زۆر کاری گرنگ کراون، ئەوە پەرلەمانی کوردستان بوو لە سەرەتای دروست بوونیەوە بە یاسا بناغەی سیستەمی سیاسی بۆ هەرێمی کوردستان داناوە هەر لە دەرکردنی یاسای هەڵبژاردنەکان و ئەرکەکانی پەرلەمان و یاسا بۆ دەسەڵاتی جێ بەجێکردن و دەسەڵایی دادوەریش، دەتوانین بڵێن لە وەرگرتنی ئیرادەی گەلەوە توانیویەتی بناغە سەرەکییەکانی حکومڕانی دابڕێژێت.
سكرتێرى پهرلهمانى كوردستان،له بهشێكی دیكهدا نووسيوويهتى، : بەندە کە لە خولی چوارەمەوە لە پەرلەمانی کوردستانم بەو ئەزموونەی کە لە کاری پەرلەمانی هەمە، کاری پەرلەمانتاری لە بری نوێنەرایەتیی ڕاستەقینەی خەڵک، بۆتە شەڕی سیاسی و بەرژەوەندیی شەخسی و خۆدەرخستن لە سۆشیاڵ میدیا، کە ئەمەش تێڕوانینی خەڵکیشی بۆ کاری پەرلەمان بەهەڵەدا بردووە، ئەرکی سەرەکیی پەرلەمانتاری دەرکردنی یاسا و چاودێریکردن و پەسەندکردنی بودجەیە، بەڵام بەداخەوە ئەوەی ئێستا دەیبینین پێچەوانەی ئەرکی پەرلەمانتارییە کەئەمەش هەڵەیەکی گەورەیە.
سكرتێری پهرلهمانی كوردستان، دهشلێ: ئەرکی پەرلەمانتاری هێندەی کارێکی پیشەییە کەمتر لەوە سیاسییە، پەرلەمانتار پێویستە لەناو لیژنەکەی و ھۆڵی پەرلەماندا ڕۆڵی هەبێت و ئەرکەکانی خۆی بەباشی ئەنجام بدات، لەگەڵ ئەوەشدا پەرلەمانتار پێویستە بەردەوام چاودێر و بەدواداچوون بکات لەسەر کەموکوڕییەکانی دەسەڵاتی جێبەجێکردن و دۆسیە و مەلەفەکانی گەندەڵی و هەموو رێکارێکی یاسایی بگرێتەبەر تا دەیگەیێنێتە ئەنجام و ڕاپۆرتی پێویستی لەسەر پێشکەش دەکات.
قههوهچى زياتر دهشلێ، ناکرێت تەنیا بۆ راکێشانی سەرنج و سۆزی خەڵک لەناو هۆڵی پەرلەمان، قسە و وتەکانی بخاتەروو، بێ ئەوەی هیچ بەدواداچوونێکی کردبێ و تەنیا قسەکانی رووبەرووی دەستەی سەرۆکایەتی و سەرۆکی پەرلەمان بکات.
مونا قههوهچی، باسى لهوهشكردووه: کاتێک پەرلەمانتار متمانە و دەنگی خەڵک وەردەگرێت و دەبێتە نوێنەرو داکۆکیکاری مافەکانی لەناو هۆڵی پەرلەمان، هەر خۆدزینەوەیەک لەم ئەرک و بەرپرسیاریهتییە لە رووی سیاسییەوە گەورەترین گەندەڵییە، “پەرلەمانتار پێویستە نوێنەرایەتییەکی راستەقینە و راستگۆیی لە کاری پەرلەمانی خۆیدا بکات و ئەو بەرپرسیاریهتییەی لەسەر شانیەتی، بەو پەڕی تواناوە جێ بەجێ بکات”.
له كۆتايى نووسينهكهيدا قهوهچى نووسيوويهتى:” پهرلهمانتار هەرگیز کۆڵنەدات و ماندوو نەبێت لە بەدواداچوون و چاودێریکردن و دەرکردنی یاسا، کە ئەمەش لە کۆتاییدا تەواوی خەڵکی کوردستان لێی سوودمەند دەبن”.