دوو تەقینەوە ڕویدا .. كوژراو ھەیە

دوو تەقینەوە لە شاری کابولی پایتەختی ئەفغانستان کەوتەوە، بیلال کەریمی جێگری وتەبێژی حکومەتی تاڵیبان ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند، کە دوو تەقینەوە لە ناوچەی 10ی کابول ڕوویداوە.

بەرپرسێکی ئەمنی تاڵیبان جه‌ختیکردەوە کە لانی کەم 15 کەسی کوژراون و 34 کەسیش برینداربوون.”

بە گوێرەی هەواڵی ڕۆیتەرز، شایەتحاڵێک گوێی لە تەقینەوەیەکی بەهێز بووە و دوای ئەوە تەقەش لە نزیک نەخۆشخانەی سەربازی سەردار محەمەد داود خان لە پایتەخت کراوە.”

 

س: ئه‌لحه‌ده‌س

Back to top button