بۆ ئەوانەی بە کتێبەکەی سەرۆک بارزانی کەمێک ناڕەحەتن…

هاوڕێ عەزیز مەنسوربەگ
1. کتێبێک لە بەر ڕۆشنایی خاتر و خاترکاری و موجامەلە نەنوسراوەتەوە…
2. مێژوو بۆ ئەوە نانوسرێتەوە کە تۆ خۆشت بوێت یان ڕقت لێی بێتەوە.
3. مێژوو بۆ ئەوە دەنوسرێتەوە کە تۆ لێی فێر بیت….
4. بیرمەندێک دەڵێت: ئەگەر بە خوێندنەوەی مێژوو هەستت بریندار بووە، باشتریش….ئەو برینداربوونە وات لێ دەکات کە هەڵەکان دووبارە نەکەیتەوە….بۆ هەڵوێستەکانی ئێستاشت، لایەنە چەوتەکەی مێژوو هەڵنەبژێریت…
5. تۆ نە مێژووت پێ دەسڕدرێتەوە نە مێژووش بە حەز و ئارەزووی تۆ دەنوسرێتەوە….…
6. دەڵێن توێژەران سەرگوزەشتە و چەمکەکان ئاڵۆز دەکەن و بە ئالۆزی دەیهۆننەوە و زۆر جار خوێنەر سەری لێ دەشێوێت، بەڵام، بلیمەتەکان، چەمکە ئاڵۆزەکان بە ساکاری دەخەنە بەر دیدی خوێنەران…
7. زۆربەمان لە بلیمەتەکان فێردەبین نەوەک لە توێژەرەکان….
Back to top button