وه‌زاره‌تی دارایی راگه‌یاندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

خواكوڕك

وه‌زاره‌تی دارایی عێراق مۆڵه‌تی 90 رۆژی دیكه‌ی به‌ بازرگان و خاوه‌ن كاران به‌خشی تا قه‌رزه‌كانیان بده‌نه‌وه‌ ده‌شڵێت” هیچ بڕە پاره‌یه‌كیان وه‌ك سزای سه‌رپێچی لێوه‌رناگیرێت، له‌ به‌رامبه‌ر نه‌دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان له‌ كات و ساتی خۆیدا.

وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست (خواكورك) كه‌وتووه‌ وونیكردەوەتەوە” هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌ك وه‌ك سزای تێپه‌ڕبوونی كاتی دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان له ‌قه‌رزداران وه‌رناگیرێت به‌ مه‌رجێك له‌ماوه‌ی 90 رۆژی دیكه‌ هه‌موو قه‌رزه‌كانیان بده‌نه‌وه‌.

شایه‌نی باسه‌ قه‌رزی بازرگان و وه‌به‌رهێنه‌ران و كۆمپانیاكان ده‌گاته‌ 6 تریلیۆن دینار كه‌ قه‌رزاری حكومه‌تی عێراقین و تا ئێستا لای بازرگان و وه‌به‌رهینه‌رانه‌ و نه‌دراوه‌ته‌وه‌.

Back to top button