قورسترین بڕیار بۆ به‌رشه‌لۆنه‌ نیمار سزادرا

خواكوڕك

 لیژنەی سزاکان لە یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا لەسەر روداوی یاریەکەی مەلەگە و بەرشەلۆنە کۆبۆوە و دوای کردنە دەرەوەی نێیمار لە دەقیقەی ٦٥ بە کارتی سور وەک نارەزایەتیەکیش بۆ ئەو بریارە چەپڵەی بۆ داوەر لێدا بەو ھۆیەشەوە بریار درا نێیمار بۆ ٣ یاری رابگیرێت.

له‌ یاری نێوان به‌رشه‌لۆنه‌ و مه‌له‌گا له‌ خولی ئیسپانی پاش ئه‌وه‌ی داوه‌ری یارییه‌كه‌ نیماری به‌رازیلی كرده‌ ده‌ره‌وه‌ی یاری به‌هۆی هه‌ڵسوكه‌وتێكی نه‌شیاوه‌وه‌ ، نیماریش له‌ كاتی چونه‌ ده‌ره‌وه‌ی چه‌پڵه‌ی بۆ داوه‌ری چواره‌م لێدا ئه‌مه‌ بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا ئه‌و یاریزانه‌ سزابدات بۆ (3) یاری له‌ خولی ئیسپانیان.

بەوەش ئەو یاریزانە ناتوانێت بۆ یاریەكانی بەرامبەر بە (ریاڵ سۆسیداد و ریاڵ مەدرید کلاسیکۆ و ئۆساسۆنا) یاری بکات و بریاریشە کەمێکی تر یانەی بەرشەلۆنە لەو بارەیەوە بەیاننامەیەک دەربکات و دواتر تانە لەو سزایە بدات

Back to top button