مه‌سرور بارزانی:پارتی له هه‌موو لایه‌ك زیاتر په‌رۆشی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانه پێویست به موزایه‌ده‌ی كه‌س ناكات
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2017/04/3456789.jpg)
خواكوڕك
ئەندامێكی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، سه‌باره‌ت به كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان رایده‌گه‌ینێت”پێویست به موزایه‌ده‌ی هیچ لایه‌نێك ناكات بۆپرسی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، پارتی له هه‌موو لایه‌ك جدیتر و به په‌رۆشتره بۆ ئه‌و پرسه.
(مەسرور بارزانی) ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندوه”پارتی له هه‌موو لایه‌ك به په‌رۆشتره بۆ پرسی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، پێویست به موزایه‌ده‌ی هیچ كه‌س و لایه‌نێك ناكات،پارتی ئه‌مڕۆ زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی له ده‌ستدایه، له هه‌موو حزب و لایه‌نێكیش زیاتر پشتگیری كراراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانێكی ته‌ندرووست و بێ كێشه ده‌كات كه له خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی گه‌ل و نیشتیمان‌دا بێت، به‌ڵام ئیمه پێمان وایه بۆچونی جیاواز هه‌یه له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه چۆنیه‌تی كاركردنی په‌رله‌مان.
بارزانی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه”ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت یاخود مه‌به‌ستمان بێت په‌رله‌مانێك كارابكرێته‌وه كه له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و نیشتیمان و پرسه چاره‌نوسسازه‌كاندابێت، ئه‌وه چه‌ندین راو سه‌رنج و بۆچوون هه‌ن بۆ كاراكردنه‌وه‌ی پێشویسته هه‌موو لایه‌كمان كۆده‌نگ و یه‌كده‌نگ بین له سه‌ر پرسی كاراكردنه‌وه‌ی، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی میلله‌ته‌كه‌مان بپارێزین، بێگومان ئه‌مه ش ناكرێ له سه‌ر حسابی په‌رله‌مان، خه‌ڵكانێك یاخود حزبێك رازی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پرسه یه‌كلا بكرێته‌وه، به‌ڵام ئێمه وه‌كو پارتی هه‌میشه بیر له دامه‌زراوه‌ی و رێزگرتن له دام و ده‌زگا شه‌رعی و یاساییه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه، له نێوان ئیمه‌و خه‌ڵكی تر ئه‌وه‌یه پارتی پێی باش نیه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حزبایه‌تی یاخود كه‌سی دام و ده‌زگا شه‌رعییه‌كان به‌كاربهێندرێت، به راشكاویش به هه‌موو لایه‌كمان وتوومانه كه ئه‌مه قسه و گوتاری ئێمه‌یه بۆ هه‌موان.