صاڵح موسليم: داوای به‌ده‌مه‌وه‌هاتنی ئه‌مریكا و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات به‌په‌له‌

خواكوڕك

هاوسەرۆکی پەیەدە له‌ رۆژئاوای كوردستان سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌ ئاسمانیه‌كان توركیا بۆ سه‌ر باره‌گا و بنكه‌كانی یه‌په‌گه‌، دوای هه‌ڵوێست له‌ ئه‌مریكا و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وله‌تی ده‌كات، داوا ده‌كات به‌ هانایانه‌وه‌ بچن.

(صاڵح موسلیم) هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتی PYD، لەبارەی هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر یەکینەکانی پاراستنی گەل YPG کە باڵی سەربازی حیزبەکەیە و ئاساشی رۆژئاوای کوردستان دەپارێزێت، بانگەوازێک ئاراستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئه‌مریكا دەکات كه‌ به‌هاناینه‌وه‌ بچن، ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ش ده‌كات كه‌ له‌ لایه‌ن توركیاوه‌ كراوه‌ته‌ سه‌ر باره‌گا و بنكه‌كانی ئه‌وان له‌ شنگال و چیایی قه‌ره‌چوخ له‌ شاری دێرك، باس له‌وه‌ش ده‌كات كه‌” پیویسته‌ له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ هاوپه‌یمانان بێده‌نگ نه‌بن و به‌ وه‌ڵام بێن، چونكه‌ ئێمه‌ به‌ ئامانج گیراوین له‌ لایه‌ن توركیاوه‌.

موسلیم هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده‌ زیاتر ده‌ڵێت” ئێمه‌ده‌مانزانی توركیا نیازی هه‌یه‌ ئۆپراسیۆن له‌ دژمان ئه‌نجام بدات، هێرشه‌كه‌شیان چاوه‌ڕوانكراوبوو، به‌ڵام ئه‌م هێرشه‌ ئیمه‌ ناترسینێت، رووبه‌ڕۆشیان ده‌بینه‌وه‌.

ئه‌وه‌ی شایه‌نی باس بێت تا ئێستا لە هێرشەکەی سوپای توركیا بۆ سه‌ر شنگال هیج زیانێکی گیانی یەبەشە پشتڕاست نەکراوەتەوە و رانه‌گه‌ینراوه‌، هه‌روه‌ها لە چیای قه‌ره‌چوخی شاری دێرك له‌ رۆژئاواش (سەنتەرێکی میدیا، رادیۆیەک، سەنتەرێکی پەیوەندی و چەند دامەزراویەکی سەربازی) کراونەتە ئامانج و بەهۆیەوە ژمارەیەک شەڕڤان و ئەندامی پەیەدە گیانیان لەدەستداوە.

له‌ كۆتاییدا هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده‌” داوا له‌ هێزه‌كانیان ده‌كات روو به‌ڕووی سوپای توركیا بوه‌ستنه‌وه‌ په‌لاماره‌كانیان تێكبشكیندرێت، داواش له‌ كۆمه‌ڵگای نیوده‌وله‌تی ده‌كات كه‌ بێده‌نگ نه‌بن، چونكه‌ ئه‌وان شه‌ڕی تیرۆر ده‌كه‌ن له‌ ناوچه‌كه‌.

Back to top button