به‌ رووداوێك پێشمه‌رگه‌یه‌ك گیانی سپارد

خواكوڕك

پاش ئه‌وه‌ی شه‌وی به‌ هۆی رووداوێكی هاتووچۆوه‌ له‌ سه‌ر رێگای سلێمانی-گه‌رمیان، روویداوێك رووده‌دات، سه‌ر ئه‌نجام پێشمه‌رگه‌یه‌ك گیان ده‌به‌خشێت، دوو هاووڵاتی تریش بریندار ده‌بن.

به‌ پێی زانیارییه‌كانی (خواركوك) پاش رووداوه‌كه‌ ده‌ست به‌جێ پێشمه‌رگه‌كه‌ گیانی سپاردووه‌ و دوو كه‌سی تریش راسته‌وخۆ گه‌یندراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی، باری ته‌ندرووستی هه‌ردووكیشیان تا ڕاده‌یه‌ك جێگیره‌.

ئه‌وه‌یش ایه‌نی باس بێت” رێگای سلێمانی-كه‌لار به‌ رێگای مه‌رگ ناسێنراوه‌ چونكه‌ رۆژ نیه‌ رووداوی نه‌خوازراو له‌و سنوره‌ روونه‌ده‌ن به‌هۆی رووداوی هاتوچۆوه‌ و ده‌ستڵاتدارانی ئه‌و سنوره‌ش تا ئێستا نه‌یان توانیوه‌ رێگا سه‌ره‌كیه‌كه‌ باشتر بكه‌ن، پاش ئه‌وه‌ی چه‌ندین جار پاره‌ی بۆ ته‌رخانكراوه‌ و رێگاكه‌ هه‌ر وه‌كو خۆیه‌تی و خراپتریشه‌ له‌ جاران.

Back to top button