به‌ فه‌رمانی عه‌بادی لێكۆڵێنه‌وه‌ له‌ تیرۆركردنی كادیره‌كه‌ی پارتی ده‌كرێت له‌ كه‌ركوك

خواكوڕك

به‌ فه‌رمانی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی عێراقی، لێكۆڵێنه‌وه‌ له‌ دۆسیه‌یی تیرۆر كردنی جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای گازی باكور ڕه‌وانه‌ی كه‌ركوك ده‌كات.
به‌ پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی پارێزگای كه‌ركوك، كه‌ وێنه‌یه‌كی دەست (خواكوڕك) كەوتووە و تیایدا هاتووە” كە ‌ (د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم) سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای كه‌ركوك، پێشوازی له‌ (د. موه‌فه‌ق عه‌بدولهادی) بریكاری وه‌زیری ناوخۆی عێراق بۆ كاروباری پۆلیس كردووه‌، به‌ پێی راگه‌یندراوه‌كه‌ش له‌دیدارێكدا ڕه‌وشی ئه‌منی پارێزگاكه‌ تاوتوێكراوه‌و باس له‌ تیرۆركردنی (محه‌مد یونس) جێگری به‌ڕێوبه‌ری كۆمپانیای گازی باكورو پاسه‌وانه‌كه‌ی كراوه‌.

ئه‌وه‌ش باسكراوه‌ له‌ راگه‌یندراوه‌كه‌” كه‌ (حه‌یده‌ر عه‌بادی) سه‌رۆك وه‌زیران بڕیاریداوه‌ لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی بریكاری وه‌زیری ناوخۆی عیراق پێكبهێندرێت بۆ دۆسیه‌كه‌ و (د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم)یش پشتیوانی ته‌واوی خۆی بۆ لیژنه‌كه‌ ده‌ربڕی به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانه‌و به‌ سزا گه‌یاندیان و سه‌قامگیركردنی ئه‌من و ئاسایشی كه‌ركوك ده‌ربڕیووه‌.

ڕۆژی 2/5/2017 (محه‌مه‌د یونس) جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای گازی باكور له‌پشكی پارتی، له‌ئه‌نجامی كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆرستی له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌شۆفێره‌كانی شه‌هیدبوو.

Back to top button