چی بخۆین بۆ ئه‌وه‌ی دڵمان سه‌لامه‌ت بێ و چۆن پارێزگاری له‌ سه‌لامه‌تی بكه‌ین؟

خواكوڕك

دڵ یه‌كێكه‌ له‌ به‌شه‌ هه‌ر گرنگ و سه‌ركییه‌كانی له‌شی مرۆڤ و سەرچاوەی وەرگرتن وپاڵفتەکردنی خوێنە و بەھۆیەوە مرۆڤ دەژی و توانای ژیانی هه‌یه‌.

لێره‌دا چه‌ندین جۆره‌ خوراند و میوه‌ و به‌رهه‌مێك ده‌ستنیشانده‌كرێت به‌ پێی چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی گرنگ و پڕ بایه‌خه‌ كه‌ گرنگن بۆ سه‌لامه‌تی و پاراستنی دڵ كه‌ ئه‌مانه‌ی لای خواره‌وه‌ن:-

بادەم:- سەرچاوەی ڤیتامین ئی و کالیسیۆمە و کەسی گەورە ئەگەر لە ڕۆژێکدا ٣٠ گرام بادەم بخوات ئەوا ١٣-٢٠% لە کۆلیسترۆڵی زیانبەخشی خوێنی لەناودەچێت.

ماست:- کالسیۆم و پۆتاسیۆم مرۆڤ لە توشبوون بە پەستانی خوێن دەپارێزێن و ماستیش یەکێکە لە باشترین سەرچاوەکانیان.

پرتەقاڵ:- سەرچاوەی فیبەرێکی تایبەتە بەناوی (پەکتین) کە کۆلیسترۆڵی خوێن کۆنترۆڵ دەکات.

گێلاس:- پڕە لە ئەنتۆسیانین و دژە ئۆکسان کە ئەنزیمە زیانبەخشەکانی ناو دەمارەکانی خوێن لەناو دەبەن.

سیر:- ڕێژەی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش دادەبەزێنێت و دەمارەکان لە گیران دەپارێزێت.

گێزەر:- بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کە لە زانکۆی ھارڤارد ئەنجام دراوە، دەرکەوتووە خواردنی نیو پەرداخ گێزەر لە ڕۆژێکدا ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شەکرە ٢٧% کەم دەکاتەوە کە کاریگەری لەسەر دڵ ھەیە.

کەلەرم:- سەرچاوەیەکی باشی پۆتاسیۆم و کالسیۆمە.

ماسی:- سەرچاوەی چەوری (ئۆمیگا٣)ـە کە بۆ دڵ و کۆلیسترۆڵی خوێن زۆر بەسوودە.

لۆبیای ڕەش:- پڕە لە مەگنیسیۆم و کەمیی مەگنیسیۆم لە لەشدا دەبێتە ھۆی توشبوون بە ھەو-ئیلتیھابی CRP و ئەویش واتە کێشەی دڵ و خوێن.

جۆ:- باشترین سەرچاوەی ڕێکخستنی ئەنسۆلینە و ھەوەھا کۆلیسترۆڵی خوێن کەم دەکاتەوە.

Back to top button