خواردنی دوو مۆز به‌رامبه‌ره‌ به‌ 90 خوله‌ك وه‌رزشكردن

خواكوڕك

مۆز بۆ ده‌بێ بخورێ و سوده‌كانی چین بۆ له‌شی مرۆڤ، ره‌نگه‌ تا ئێستا به‌شێكی زۆر له‌و مرۆڤانه‌ی كه‌ مۆز ده‌خۆن نه‌یانزانیبێت كه‌ سودی مۆز چیه‌ و بۆ ده‌خورێت، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا به‌ پێی چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی زانستی كه‌ له‌ لایه‌ن توێژرانه‌وه‌ كراوه‌ مۆز سودێكی ئیجگار زۆری هه‌یه‌ بۆ له‌شی مرۆڤ.

توێژینەوە زانستییەکان دەریانخستووە، کە مۆز یەکێکە لە میوە هەرە بەسوودەکان، بەتایبەت بۆ ئەوانەی وەرزش ناکەن، چونکە خواردنی دوو مۆز لە ڕۆژێکدا وەک ئەوە وایە بۆ ماوەی ٩٠ خولەک وەرزشت کردبێ، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات مرۆڤه‌كان به‌ هه‌میشه‌یی مۆز بخۆن، هه‌روه‌ها بەهۆی بوونی ئەو ڕێژە زۆرەی ماددەی ئاسن و ڤیتامین ( بی شەش ) ەوە یارمەتیدەرە بۆ پاراستنمان لە کەمخوێنی. ئەمە جگە لە پاراستنی لەش لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی.ئەم میوەیە چەندین سوودی تری هەیە وەک پارێزگاریکردن لە توانای مێشک و کەمکردنەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی نەخۆشیی هەوکردن وسووتانەوەی گەدە، لەگەڵ کەمکردنەوەی کێشی زیادەی لەش

لەبەر ئەوەی “گلوکۆز و سوکەرۆز و شەکری میوە” لە پێکهاتە سەرەکیەکانی ئەم میوەیەن، بۆیە ڕێژەیەکی زۆر لە وزە دەبەخشێتە مرۆڤ وێڕای ڕێکخستنی سووڕی خوێن بەهۆی گلوکۆزەوە، ئەو ڕێژەیەیش لە پۆتاسیۆم کە تێیدایە توانای ڕاگرتنی ڕێژەی خوێی هەیە لە خوێندا و پەستانی خوێن لە بەرزبوونەوە دەپارێزێت.

لەگەڵ هەموو ئەمانەیشدا بوونی ماددەی پۆتاسیۆم و ڤیتامین ( بی ١٢ ) و مەگنیسیۆم لەم میوەیەدا وا دەکەن، کە بەشێوەیەکی باش کاریگەریی نیکۆتین لەسەر لەش کەم بکاتەوە، هەر بۆیە پسپۆڕان هەمیشە ئامۆژگاریی ئەو کەسانە دەکەن، کە واز لە جگەرە کێشان دەهێنن، ڕۆژانە ٢ تا ٣ مۆز بخۆن

Back to top button