شه‌وی قه‌در چیه و خێری چیه بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه ئه‌و شه‌وه به‌رز راده‌گرێت؟
خواكوڕك
خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت :بسم الله تعالی {إِنَّا أَنْزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةِ الْقَدْڕ (1) وَمَا أَدْرَاكَ مَا لَيْلَةُ الْقَدْڕ (2) لَيْلَةُ الْقَدْڕ خَيْرٌ مِنْ أَلْفِ شَهْرٍ (3) تَنَزَّلُ الْمَلَائِكَةُ وَالرُّوحُ فِيهَا بِإِذْنِ رَبِّهِمْ مِنْ كُلِّ أَمْرٍ (4) سَلَامٌ هِيَ حَتَّى مَطْلَعِ الْفَجْڕ (5)} [القدر]
واته :ئێمه بهۆاستی قورئارئانمان دابه‌زاندۆته خواره‌وه له شه‌وێكی به‌فه‌رو به‌رێزدا . جا تۆ جوزانی شه‌وی به‌فه‌ر كامه‌یه وه چ خێر‌و بهرهكهتێكه . شه‌وی قه‌دری به‌رێز له هه‌زار مانگ رێزدارترو خێردارتره ( واته پاداشتی عیبادهت و خوا په‌رستی ئه‌م شه‌وه بێ سنوره) . له‌و شه‌وه فریشته‌كان كه جبرائیلیشیان له‌گه‌ڵدایه داده‌به‌زن له‌سه‌ر رووخسه‌ت و مۆله‌تی پهروهردیگاریان به‌جۆره‌ها فرمان و كار ( به‌تایبه‌ت بۆ سه‌ردانی خوا په‌رستان بۆ سه‌ردانی مزگهوتوكان ،بۆ گوێگرتن له قورئان و …. هیتر ). ئه‌وشه‌وه ئاسووده‌یی و ئاشتی هێمنی و ره‌حمه‌ت و میهره‌بانیه هه‌تا كاتی به‌ره‌به‌یان پێغه‌مبه‌ر ( صل الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی ( من قام لیلة القدر ایمانا واحتسابا غفر له ما تقدم من ذنبه ) واته : ئه‌وه‌ی شه‌وی قه‌در به خواپه‌رستی و یادی خوا بباته سه‌ر به ئیمان و باوه‌ری دامه‌زراوه و به ته‌ما بوونی پاداداشت و ره‌حمه‌ت ، خوای گه‌وره له هه‌موو گوناهی رابردووی خۆش ده‌بێت ( بوخاری و موسلیم ) ریوایه‌تیان كردوه . ته‌فسیری ئاسان