لالنگی خۆی چه‌نده به سووده توێكڵه‌كه‌ی ده‌یان هێنده به سوده‌وه چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشیه‌یه
خواكوڕك
له توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی كۆلێژی ده‌رمانسازی شاری ” لیسته‌ر” له وولاَتی به‌ریتانیا، كه ئه‌نجامیداوه له‌سه‌ر توێكڵی لاله‌نگی، وه‌گه‌شتوونه‌ته ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی كه پێكهاته‌یه‌ك له‌ناو توێكڵی لاله‌نگیدا ده‌رهێنراوه كه ده‌توانێت زاڵ بێت به‌سه‌ر خانه‌كانی شێر په‌نجه‌دا، به‌تایبه‌تی شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر و نه‌خۆشیه‌كانی دیكه‌ی جگه‌ردا.
له توێژینه‌وه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه”كه توێكڵی لاله‌نگی، پێكهاته‌یه‌كی گه‌وره‌ی تێدایه كه له ماده‌ی “سالڤسترۆل كیو 40″ پێكهاتووه كه ده‌بێته هۆی رووستبوونی پێكهاته‌یه‌كی ژه‌هراوی له‌ناو ئه‌و خانانه‌دا كه تووشی شێرپه‌نجه‌بووه، ئه‌ندامێكی به‌شداربووی ئه‌و تیمه كه ناوی ” هون تان”ه، ووتی ماده‌ی “سالڤسترۆل” داده‌نرێت به جۆرێك له پێكهاته‌ی” فایتۆ ئه‌لكسین” كه ئه‌ویش بڕێك له ماده‌ی كیمیاوی تێدایه كه ڕووه‌كه‌كان ده‌ریده‌كه‌ن دژ به‌و مێروو كه‌په‌كانه‌ی ده‌ژیانن، وه ئه‌مه‌ش ماده‌ی “سالڤسترۆل” ده‌گۆڕێت بۆ ماده‌یه‌كی ژه‌هراوی
توێژه‌ره‌وان بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌م ماده‌یه بیست هێنده‌ی شانه شێرپه‌نجه‌داره‌كان ژه‌هراوی تره‌و زاڵده‌بێت به‌سه‌ر شیرَپه‌نجه‌دا
” هون تان” ئه‌وه‌شی راِگه‌یاند كه ئه‌م ماده‌یه له میوه‌و سه‌وزه‌ی دیكه‌ی له‌وێنه‌ی قه‌ڕنابیت و برۆكلیدا هه‌یه