هه‌ندێك زانیاری زۆر گرنگ و پێویست له‌ سه‌ر چاو كه‌ پێویسته‌ هه‌موو مرۆڤێك بیزانێت

خواكوڕك

كاتێك یه‌زدانی مه‌زن دوو چاوی پڕ له‌ جوانی و پاك و بێگه‌رد به‌ مرۆڤ ده‌به‌خشێت هه‌ر له‌ منداڵیه‌وه‌ وتاوه‌كو ساتی مردنی، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ مرڤۆ بتوانێت هه‌میشه‌ جوانیه‌كانی ژیانی پێببینێت و هه‌روه‌ها بی به‌ش نه‌بێ له‌ هیچ دیمه‌نێك، و نیعمه‌ته‌كانی یه‌زدان ببینێ و كاری حۆی به‌بێ كێشه‌ بكات، ئه‌وا پێویسته‌ مرۆڤ ده‌رباره‌ی چاوه‌كانی هه‌ندێك شت بزانێت.

زۆر لەزانا گەورەكان باسیان لەو دووچاوەی مرۆڤ كردووە، هەندێك جار ووردەكاری و نەخشی زۆر سەرج راكێش باس دەكەن كە مرۆڤ دەبێت جارێكی تریش دەسەڵاتی بێ‌ وێنەی خوای گەورەی بۆ بەدەربكەوێت.

چاو رەنگی سور نابینێت، بەڵام موخی مێشك رەنگەكانی (سەوزو زەرد) تێكەڵ دەكات و رەنگی سور دروست دەكات، ئینجا چاو دەیخوێنێتەوە.
ئەگەر لەنێو ئەو كەسانەی كە چاویان شینە، ئەوا لەگەڵ چاوشینەكانی تری جیهان باپیرانتان یەكە.
ئەگەر لەنێو ئەو كەسانەی كە چاویان قاوەییە، ئەوا بوویتە خاوەنی كۆنترین چاو لەجیهان.
چاوەكان هەردەم لەسەرخۆ جوڵە دەكەن ئەوەش بۆ ئەوەیە وێنەی جوان و روون بگوازنەوە بۆ مێشك.
لەماوەی یەك خولەكدا پێڵووی چاو (17) جار جوڵە دەكات.
قەبارەی چاو لە لەدایك بوونیەوە تاكو مردن ناگۆڕێت.

هەندێك جار وێنەكان بەرەش و سپی دەبیندرێن، بەڵام چاو وێنەكان رەنگ دەكات و چاكیان دەكات.
ئەگەر ئاستی بینین (20/20) بوو، ئەوا مانای ئەوەیە تەنها بینینی چاوت توانای بینینی (20) مەتری هەیە لەپێشەخۆت.
ئەگەر كەسێك كێشەی كورتبینی هەبوو، ئەوا مانای وایە قەبارەی چاوی سروشتی نییەو بچووكترە.
لەهەندێك كاتدا چاو وێنەی پێچەوانە دەگرێت، بەڵام مێشك راستی دەكاتەوە.
مێشك لەهەریەكە لەو دوو چاوە وێنەی جیاجیای بۆدێت، بەڵام ئاڵۆزی تێدەكەوێت.
پێكهاتەكانی فرمێسكی شادی لەگەڵ فرمێسكی غەم جیان.

Back to top button