ره‌شكه چاره‌سه‌ری ده‌یان نه‌خۆشیه ره‌نگه پێویستت پێی بێت سوده‌كانی له بن نایه‌ن
خواكوڕك
ره‌شكه وه‌ك زانراوه بۆ چاره‌سه‌ری زۆر نه‌خۆشی به‌كارده‌هێندرێت، به‌تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی كه نه‌خۆش له‌گه‌ڵ هه‌نگوین سودی لێوه‌رده‌گرێت،توێژینه‌وه تازه‌كانیش ده‌ریانخستووه كه ره‌شكه به‌هۆی بوونی ڤیتامین و دژه ئۆكسانی گرنگ تێیدا چه‌ند سودێكی گرنگی ڕه‌شكه‌یان سه‌لماندوه.
گرنگترین سوده‌كانی ره‌شكه بۆ مرۆڤ بریتین له:-
- ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له هه‌نگوین تێكه‌ڵبكرێت بدرێت له پێست یارمه‌تی دره‌وشانه‌وه و ڕه‌وناقداربوون ده‌دات.
- گرفتی هه‌ناسه‌دان چاره‌سه‌رده‌كات، یارمه‌تی چاره‌سه‌ری ڕه‌بۆ‌و دروستبوونی كۆكه‌ی توند ده‌كات له‌م كاته‌دا پێویسته بكرێته سه‌ر ئاگرێكی كز و به‌دڵۆپ بكرێته سه‌ر گوێچكه یارمه‌تیده‌رێكی باشه له نه‌هێشتنی هه‌ڵامه‌تدا.
- بۆ به‌هێزبوونی كۆئه‌ندامی به‌رگری زۆر به‌سوده و له زۆر نه‌خۆشی ده‌یپارێزێت.
- ده‌تواندرێت له‌گه‌ڵ سركه‌دا تێكه‌ڵبكرێت‌و له‌پاشاندا غه‌رغه‌ره‌ی پێبكرێت ده‌بێته هۆی نه‌هێشتنی ئازاری ددان .
- ده‌تواندرێت له چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی شه‌كره و قۆڵۆندا سودی لێوه‌ربگیرێت.
- یارمه‌تیده‌ره له نه‌هێشتنی سه‌رئێشه‌دا:
- ده‌بێت له‌م كاته‌دا جوان وردبكرێت و تێكه‌ڵی زه‌یتی زه‌یتون بكرێت ، بۆ ماوه‌ی ١٥ خوله‌ك بدرێت له ناوچه‌وان ، به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو سه‌رئێشه ناهێڵێت.
- یارمه‌تیده‌ره له له‌ناوبردنی به‌ردی زار‌و، چالاكردن و نه‌هێشتنی كرمی ڕیخۆڵه له‌م كاته‌دا پێویسته به‌م شێوه‌یه ئاماده‌بكرێت:
- پێویسته تێكه‌ڵی هه‌نگوین بكرێت‌و له‌پاشاندای ئاوی گه‌رمی تێبكرێت و بخورێته‌وه.
- بۆ ئه‌و خانمانه‌ی شیر ده‌ده‌ن به منداڵ خواردنی ڕه‌شكه زۆر به‌سوده یارمه‌تیده‌ره له زیادبوونی شیری دایكدا.
- به‌هۆی بوونی ڕێژه‌یه‌كی به‌رز له‌دژه ئۆكسان تێیدا ڕێگری له‌زوو پیربوون‌و توشبوون به له‌بیرچونه‌وه ده‌كات، یارمه‌تیده‌ریشه له‌چالاكبوونی خانه‌كانی له‌ش به‌تایبه‌تیش خانه‌ی مێشك.