ساڵح ژاژڵەی ، خراپ شڵەژاوە !!

بهمن کاك عبداللە
 
ساڵح ژاژڵەیی جیگری جڤاتی گشتی گۆڕان ، لە لێدوانێکی دا بۆ ( snn) زۆر بەشڵەژاوی هەندی قسەی فڕێ داوە ، سەری قسەکانی و دوای قسەکانی یەک ناگرێتەوە !
 
کاکی ژڵەژاو لەسەرەتاوە دەڵێت پارتی لە پێناو چەن پۆستیکی بەغداد لە ڕیفراندۆم پەشیمان دەبێتەوە ، دواتر دەڵێ بارزانی بەفشاری ئەمریکا و ئەوروپا ریفراندۆم ناکات ! ئەوجا دەڵێت پارتی دەیەویت گۆڕانیش ڕاکیشیتە ناو ڕیفراندۆمێکی شکست خواردوو !! هەر کەس ئەم چەن دێڕە بخوینێتەوە دەزانی ئەو کابرا یانژڵەژاوە یان خەونی ناخۆشی دیوە ، ئەگینا بخوا هی ئەوەیە بینێریت بۆ لای مەلا علی کەڵەك بۆ عیلاج .
 
ئەوجا ژاژڵە بەهەمان بەزم و خەونی پیشتری خۆی و بزوتنەوە کەی دیسانەوە دەڵێ ئەستیرەی پارتی لە ڕەش بوون دایە ! ئاخر توخوا پارتی لی دەرکە کام حزبەتان دارتان بەسەر بەردەوە ماوە ، ئادەی پیم بلین لەوەتی هەن جگە لەپارتی کەستان پرۆژەتان هەبوە و پارتی دواتان بکەوی یان هەمیشە ئیوە بەدوای پارتیەوەن ، تو موقەدەساتت بغداد و دەوڵەتانی دراوسێ و جیهان جگە لە پارتی حسابی دوکانداریکی دارە سوتاوەکەی بۆ کامتان کردوە ، پارتی غەرب و شەرقی بەپرۆژەی ریفراندۆم شڵەقاندوە تازە تۆ ئەڵێ ی ئەستیرەی لە ڕەش بوون دایە ، خوا رەحم بەمناڵەکانتان بکات تازە خۆتان هیچ .
 
ئاغای ژاژڵەیی دەڵێت بارزانی دوای سەردانە شکست خواردوەکەی بۆ بەلجیکا ، ئەیەویت ریفراندۆم بداتە دەست نێچیرڤان بارزانی و هۆشیار زێباری بۆ ئەوەی شکستی ڕیفراندۆم بخاتە ئەستۆی ئەو دوانە !! ئاخر تو موقەدەساتتان ئەمە قسەی پیاوی سیاسیە یان قسەی ، فەرماندە ئەحە تەپەرەشی !!
وەفدەکەی هاوڕیی بارزانی و بەتایبەتی نەجمەدین کریم و نوینەری یەکگرتوو دەلین زور سەرکەوتووبوەو بەلجیکاش ئامادەیی دەربریوە پشتگیری ریفراندۆم بکات و نوینەر بنیریت ، کاری ریفراندۆم و سەر بەخۆیی بارزانی لەسەرەتایی شەری داعشەوە کاری لەسەر دەکات و بەخەونیش ئیوەو ئیرانی ئاغاتان نایبینن لێ ی پەشیمان ببێتەوە .
 
هەرچی نیچیرڤان بارزانیە ئەوبناغە ئابوریەیی کوردستان و پرۆژە ستراتیجیەکان و هینانی بەرژەوەندی زلهیزان بۆ کوردستان و عقدی ٥٠ ساڵەی لەگەل تورکیا و سێ ساڵەی رووز نەفت ، ئەو ئەندازیاریەتی بەشاهدی ئیمە نا بەشاهدی واشنتن پۆست و نیورک تایمز .
 
لەسەر سەرکەوتووی هۆشیار زیباری تەنها ئەوەندە بەسە کە ئیوە هەرچوار حزبەکە بەسەرکردەو بنکردەو پەرلەمانتار و سەرۆکی پەرلەمانتانەوە لە ۲۳ی حوزەیران هەرچی كونسڵ و سەفیر و ریکخراوی نیودەوڵەتیە دەعوەتتان کردن بۆ بینی نی کودەتا کەتان ، جگە لە خاوەنی سپۆنسەری پرۆژەکەتان ( جیگری كونسولی ئیران ) کەس ئامادەنەبوو، کەچی هۆشیار زێباری لەماڵەوە دانیشتوەو شەو ڕۆژ نیە قونسوڵ و سەفیرەکانی دونیا لە عیراق و کوردستان سرە بۆ بینینی نەگرن و نەچنە ماڵی .
 
یەکیک لە کارە هەرە خراپەکانی وەزارەتی تەندروستی ئەوە بو لەم کاتەدا عیادەکەی مەلا علی کەڵەکی داخست ، چونکە بۆ ئەم دوومانگەی پێش ڕیفراندۆم زور زەرور بوو .
Back to top button