كه‌شناسی په‌له‌كانی گه‌رما به‌رزتر ده‌بنه‌وه‌

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایه‌تی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان  ئەمڕۆ شه‌ممه‌  ئاسمان ساماڵ دەبێت و سبەینێش پلەکانی گەرما لە ئەنجامی بەردەوامی نزمە پاڵەپەستۆی وەرزی گەرمی ساڵانە بەرزدەبنەوە.
کەشناسی ھەرێم پێشبینییەکانی ئەمڕۆی شارەکانی ھەرێم ڕاگەیاندووە” كه‌ ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراویش لە شارەکانی ھەرێمدا بەمشێوەیە دەبێت:

لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما ٤٥ پلە و نزمترینیش ٢٨ پلە دەبێت، ھەروەک لە سلێمانی بەرزترین پلەی گەرما  ٤٤ پلە و نزمترینیش ٢٧ پلە دەبێت
لە پارێزگای دھۆک بەرزترین ٤٢ پلە و نزمترینیش ٢٥ پلە دەبێت، له‌ کەرکویش وەک ھەمیشە لە ھەموو شارەکانی ھەرێم گەرمتر دەبێت و بەرزترین ٤٦ پلە و نزمترینیش ٢٩ پلە دەبێت.
ھەروەھا لەبارەی پێشبینییەکانی کەش و ھەوای سبەینێ کەشناسی ھەرێم ڕایگەیاندووە” كه‌ نزمە پاڵەپەستۆی گەرمی ساڵانە کاریگەری لەسەر شارەکانی ھەرێم بەردەوام دەبێت و بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراوی شارەکانی ھەرێم بەمشێوەیە دەبێت:
 (ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما ٤٧ پلە دەبێت و نزمترینیش ٢٨ پلە،لە سلێمانی ٤٦ پلە بە ٢٨ دەبێت، لە دھۆک ٤٤ پلە بە ٢٦، کەرکویش نزیک دەبێتەوە لە ٥٠ پلە و کەرکوک ٤٨ پلە بە ٣٠ پلە دەبێت دەبێت).
Back to top button