زیانه‌كانى (نه‌خێر) له ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆییدا
کرمانج عوسمان
ئه‌گه‌ر ده‌نگى (نه‌خێر) له پرۆسه‌ى ریفراندۆمدا زۆرینه بێنێت و سه‌ربه‌خۆیى كوردستان له‌بار بچێت، ئه‌وا تاوانه‌كانى رژێمى پیشووى به‌عس و تاوانه‌كانى داعش دژ به كوردستان به هه‌موو پێكهاته ئایینى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى به جینۆساید ناناسێنرین. ئه‌گه‌ر (نه‌خێر) زۆرینه بێنێت ئه‌وا بهدڵنیایىەوە كوردستان جارێكى تر رووبه‌ڕووى جینۆساید ده‌بێته‌وه، كوردستان ده‌بێت چاوه‌ڕێى به‌غدا و سعودیە بكات تا رێژه‌ى حاجییان دیارى بكات بۆ كوردستان بۆ سه‌ردانى ماڵى خودا، بەڵام ئه‌گه‌ر كوردستان سه‌ربه‌خۆ بێت، ئه‌وا سعودیه راسته‌وخۆ ژماره‌ى حاجییانى كوردستان به‌بێ به‌غدا زیاد ده‌كات، ئه‌گه‌ر (نەخێر) زۆرینه بێت، ئه‌وا ئاسمانى كوردستان هه‌ر به ده‌ستى عێراقەوە ده‌مێنێته‌وه و كوردستان ناتوانێت سوود له ئاسمانى خۆى وه‌ربگرێت، نه بۆ گه‌شتیارى و نه بۆ سه‌ربازى و نه بۆ بازرگانى، واته كوردستان له داهاتوودا رووبەڕووى هێرشى ئاسمانی ده‌بێته‌وه. ئه‌گه‌ر ده‌نگى (نەخێر) زۆرینه بێت ئه‌وا كوردستان هه‌میشه کێشەى وه‌رگرتنى ڤیزاى ده‌بێت، بۆ نموونه كاتێك ئەمەریکا ڤیزاى له عێراقییه‌كان قه‌ده‌غه كرد، خەڵکى كوردستانیش به ئاگرى عێراق سووتان، لەگەڵ ئه‌وه‌شدا (نەخێر) له ریفراندۆم ده‌بێته هۆى رێگرى له وه‌رگرتنى كوردستان له قه‌رزى نێوده‌وڵه‌تى و له ئاى ئێم ئێف و وۆرڵد بانك و ركخراوهكانى تر. كوردستان ئاڵاى نابێت له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، كوردستان نابێته ئه‌ندام له ناتۆ، كوردستان ناتوانێت به راسته‌وخۆ نه‌وت و گازى خۆى هه‌نارده بكات، كوردستان هه‌میشه ده‌كه‌وێته بەر مه‌ترسیى هێرشى عێراق، چونكه له یاساى نێوده‌وڵه‌تیدا ئه‌گه‌ر وه‌ك ده‌وڵه‌تێكى سه‌ربه‌خۆ سنوورت نه‌بێت، ئه‌وا داگیر ده‌كرێیت و عێراق كوردستان به به‌شێك له خۆى داده‌نێت. ده‌نگى (نەخێر) ده‌بێته هۆى ههناردهنهكردنى گه‌نم و جۆى جووتیاران بۆ جیهان، ده‌نگى (نەخێر) ده‌بێته هۆى نهنووسینى ناوى كوردستان له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ى له كوردستان به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، ده‌نگى (نەخێر) رێگرى له كوردستان ده‌كات باڵوێزخانه و كونسوڵخانه‌ى خۆى هه‌بێت، (نەخێر) ده‌بێته هۆى مانه‌وه‌ى ناوى عێراق له‌سه‌ر تابلۆى ژمارەى ئۆتۆمبێله‌كان، ده‌بێته هۆى مانه‌وه‌ى پاسپۆرتى عێراقى و رازیبوون به هه‌موو ئه‌و به‌رهه‌مه خراپانه‌ى كه‌لوپه‌لى خۆراك كه عێراق له رێگاى بریكاری خۆراك بۆمان ره‌وانه ده‌كات. ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى دادوه‌رانى كوردستان نه‌بنه دادوه‌ر له دادگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان. (نەخێر) ده‌بێته رێگر له هەبوونى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى كوردستان و به‌شدارنه‌بوونى له پاڵهوانیى جامى جیهانیى تۆپى پێ و وه‌رزشه‌كانى تر، ده‌بێته رێگر لەوەی كوردستان بتوانێت راسته‌وخۆ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى بكڕێت و پارێزگارى له خۆى بكات، كوردستان ناتوانێت ببێته خاوه‌ن كۆدى مۆبایلى خۆى، هەروەها چه‌ندین زیانى تر كه به خه‌یاڵى كوردستاندا نایه‌ن و له داهاتوودا ده‌كه‌وینه به‌ر لەعنەتى نه‌وه‌ى دواڕۆژ.