بۆ دووربن له شێرپه‌نجه و جه‌ڵته‌ی مێشك ئه‌م میوه‌یه بخۆ
میوه‌ی پرته‌قاڵ یه‌كێكه له‌و میوه به‌سود و پڕ فیتامیتانهی كه هه‌میشه ووزه به‌خش بووه به مرۆڤ و یه‌كێكه له میوه به سود و گرنگه‌كان بۆ له‌شی ته‌ندروستی مرۆڤ.
توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی پزیشکی له زانکۆی “هارڤارد”ی ئه‌مه‌ریکی ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه که به هۆی ده‌وله‌مه‌ندی پرته‌قاڵ به چه‌ند ماده‌یه‌ک له‌وانه‌ش ڤیتامین “سی ” که یه‌کێکه له‌و ڤیتامینانه‌ی که سودێکی ئێگجار زۆر ده‌گه‌ینێت به ته‌ندروستی مرۆڤ ئه‌وا ده‌بێته هۆی پاراستنی مێشک له توش بوون به نه‌خۆشی ، به‌تایبه‌تی جه‌لته‌ی مێشک.
هه‌روه‌ها بوونی ماده‌ی ترشی “ئه‌سكوربيك ” له پرته‌قال وای کردووه که یارمه‌تی ده‌ر بێت بۆ دوورخستنه‌وه‌ی میشک له که‌م و کورتی و نه‌خۆشیه‌کان ، هه‌روه‌ها ماده‌ی “فلافونويد “ئه‌مه‌ش ماده‌یه‌کی رێگری ده‌کات له توش بوونی مێشک به جه‌لته وه له هه‌مان کاتتدا رۆلێکی کاریگه‌ری هه‌یه له دوورخستنه‌وه‌ی جۆره‌کانی شێرپه‌نجه له مرۆڤ.