فه‌لاح مسته‌فا ئاشكرای كرد عێراق له‌به‌رده‌م جه‌نگێكی گه‌وره‌تره
فه‌لاح مسته‌فا سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆربه‌ندێكدا كه له وڵاتانی كه‌نداو به‌رێوه‌چوو ئاماده بووه، ده‌لێـ” عێراق له‌سه‌ر ده‌رگاى جه‌نگێكى نوێیه و پێویسته كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى، ڕێگه له میلیشیاكانى سه‌ر به‌ئێران بگرن و ده‌شلێـ” هۆشداری له هه‌ڵگیرسانى جه‌نگێكى نوێی له ناوچه‌كه، دا.
له كۆربه‌ندی هالیفاكسى نێوده‌وڵه‌تى كه له‌كه‌نه‌دا به‌رێوه چوو، سه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ى كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها گوتیشی”ئایا عێراق ده‌بێته وڵاتێكى ئیسلامى توندڕه‌و، یان فیدڕاڵى دیموكراسی و هه‌مووان ده‌توانن تێیدا بژین؟”.
فه‌لاح مسته‌فا، داواى له كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى كرد، به جدی بێنه سه‌ر هێڵ بۆ ده‌ستپێكردنى گفتوگۆى ڕاشكاوانه و ڕێگه‌گرتن له میلیشیاكانى سه‌ر به ئێران ده‌ست وه‌ربده‌نه كاروبارى پێكهاته‌كانى تر‌ى عێراق.