كه‌شناسی عێراقی رۆژی بارینی به‌فری له‌ كوردستان ئاشكراكرد

 شه‌پۆلێكی به‌فر و باران بارین روو له‌ ناوچه‌كه‌ و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، به‌پێی راگه‌یاندراوێكی كه‌شناسی عێراقی، كه‌ ده‌ڵێت” له‌ كۆتایی رۆژه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ به‌فر ده‌بارێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكیدا ده‌زگای كه‌شناسی عێراقی رایگه‌یاندوه‌” كه‌ به‌پێی پێشبینیه‌كان له‌رۆژی چوارشه‌ممه‌ 2017/12/6 شه‌پۆلێكی سه‌رماوسۆڵه‌ كه‌ به‌فرو بارانی له‌گه‌ڵه‌ پارێزگاكانی باكوری وڵات ده‌گرێته‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌دوای ئه‌و شه‌پۆله‌ سه‌رمایه‌دا كه‌ له‌رۆژی چوارشه‌ممه‌ پارێزگاكانی باكور ده‌گرێته‌وه‌ ، بۆ رۆژێك دواتر شه‌پۆله‌كه‌ پارێزگاكانی ناوه‌ڕاستیش ده‌گرێته‌وه‌و دواتریش ده‌گاته‌ باشوور.

پێشبینی ده‌زگای كه‌شناسی عێراقی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌” كه‌ به‌فربارینه‌كه‌ به‌گوێره‌ی پێشبینیه‌كان ته‌نها هه‌رێمی كوردستان و چیاكان ده‌گرێته‌وه‌.

Back to top button