خوێنی تیمساح چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی ئایدز ده‌كات

توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی ده‌ریده‌خات كه‌ خوێنی تیمساح توانای له‌ناو بردنی ڤایرۆسی ئایدزی هه‌یه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كۆمه‌ڵێك زانا هاوڕابوون و پێیان وایه‌ خوێنی تیمساح هۆكاری له‌ ناوبردنی نه‌خۆشی ئایدزه‌.

زۆربه‌ی زانایان هاوڕابوونه‌ و پێیان وابوو كه‌ تیمساح زۆربه‌ی كاته‌كان ته‌ندروستی باش نییه‌، به‌ڵام له‌ ته‌وێژینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك زانادا ئه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌” كه‌خوێنی تیمساح‌ به‌هۆی ئه‌و دژه‌ به‌كتریایه‌وه‌یه‌ كه‌ له ‌له‌شیدا بوونی هه‌یه‌، ده‌توانێت له‌ یه‌ك كاتدا 23 جۆری جیاواز به‌كتریا بكوژێت.

له‌و توێژینه‌وه‌ زانستییه‌دا زانایان لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردووه‌”ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ تیمساح له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ژیانێكی خراپی هه‌یه‌ و زۆربه‌ی كات رووبه‌ڕووی هێرش و برینداربوون ده‌بێته‌وه‌، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ ده‌ریده‌خات كه‌ خوێنی تیمساح ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌ پڕۆتینێكی تایبه‌تی تێدایه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك میكرۆب و ڤایرۆسی ئایدزیش قه‌بووڵ ناكات، بۆیه‌ ئه‌و زانایانه‌ بیریان له‌وه‌ كردووته‌وه‌ كه‌ ئه‌و پێكهاته‌ی له‌ ناو خوێنی تیمساحدایه‌ به‌كاریبهێنن و بیكه‌ن به‌ جۆرێك له‌ده‌رمان وه‌ك چاره‌سه‌ر دژی نه‌خۆشی ئایدز بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی دووچاری هه‌ڵگری ڤایرۆسی ئایدز هاتوونه‌.

د.ن

Back to top button