بۆ ئه‌وه‌ی ئازاری سه‌ر و ده‌ست و پێ و گیرانی لووتت نه‌مێنێ ئه‌م سه‌وزه‌یه‌ بخۆ

“فریدریک سەرڤۆنی” پسپۆڕێکی بواری خۆراکی لە ناوەندی لێکۆڵینەوەی فەڕەنسی ئاشکرایکردووە” كه‌ پۆنگه‌ یارمەتیدەرە بۆ نەھێشتنی قەتیس بوونی خوێن لە ناوچەی سەر.”

“فریدریک سەرڤۆنی” پسپۆڕی بواری خۆراكی له‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسی باس له‌ سودی رووه‌كی (پونگه‌) ده‌كات و رایده‌گه‌ێنێت” كه‌ سەوزەی پونگ، یارمەتیدەرە بۆ نەھێشتنی قەتیس بوونی خوێن لە ناوچەی سەر، بۆیە ئەو مەیینی خوێنە لەناو موولولەکانی خوێن لەناو دەبات کە دەبێتە ھۆی پەیدابوونی ئازاری سەر، بۆیە دەتوانن بڕێک لەو سەوزەیە لەناو پەڕۆیەکی تەنک دابنێن، لەو شوێنەی سەری دابنێن کە ئازارەکەی ھەیە.

هه‌روه‌ها به‌رهه‌می پونگ یه‌كێكه‌ له‌ كاریگه‌رترین ئازارشكێن بۆ ژانه‌ سه‌ر و ئازاری ده‌ست و پێ و پشت و گیرانی لوت به‌هۆی هه‌ڵامه‌ت  و هیلاكی به‌هۆی كار یان به‌ هۆی شۆفێری.

Back to top button