پیازی سور مرۆڤ ده‌پارێزێت له‌ جه‌ڵته‌

 

پێکھاتەی پیازی سور ژینگەیەکی گونجاونیە بۆ خانەی شێرپەنجەی ھەربۆیە پیازی سور دەبێتە ھۆی لەناوبردنی  و چالاکردنی ئەو ڕێڕەوەی کە ھۆکارە بۆ لەناوچوونی خانەی شێرپەنجەی.”

توێژینەوەییەکی نوێی پزیشکی فەرەنسی ئەوەی ئاشکرا کرد” کە پیاز سودێکی زۆری هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ و دەبێتە هۆی نەهێشتنی هەوکردنی لووت بەتایبەتی ئەو کەسانەی کە جیوبیان هەیە، لەلایەکی تر ئەوەیان روون کردەوە.” کە پیاز یەکێکە لەو خواردنانەی کە رێگری دەکات لە توشبوونی مرۆڤ بە جەلتەی خوێن، جونکە پیاز دەولەمەندە بە مادەی “جلوكوزين ” ئەم مادەییە هاووشێوەی مادەی ئەنسۆلینە کە کاریگەری هەیە لەسەر ڕێکخستنی شەکر لە خوێندا.

جگە لەمەش دەبێتە هۆی پاراستنی ئێسکەکان لە داخوران و زوو شکان، بەھۆی تایبەتمەندی و پێکھاتەی گرنگ لە پیازی سوردا لە توانایدایە خانەی شێرپەنجەی لەناوبەرێت بەتایبەتیش شێرپەنجەی قۆڵۆن و مەمک.

Back to top button