بۆچی نابێ مۆز له‌ به‌یانیان بخۆرێت و زیانی چیه‌.؟

مۆز یه‌كێكه‌ له‌و میوه‌ پڕ سود و پڕ ڤیتامیناتانه‌ی كه‌ سودێكی ئیجگار زۆری هه‌یه‌ بۆ له‌شی مرۆڤ و پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ كاته‌ پێویسته‌كان بخوریت بۆ ئه‌وه‌ی سود له‌ ڤیتامینه‌كانی وه‌ربگیرێت.”

مۆز وەك یەكێك لە میوە بەتامەكان دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ و پرۆتین و ڤیتامین و تەواوی پێكهاتە بەسوودەكان ،بۆ ئەوەی تەندروستیت باش بێت ڕۆژانە یەك مۆز بخۆ ئه‌و كات ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ چه‌نده‌ سودت وه‌رگرتووه‌.

شارەزای بواری خۆراك (داریل جیوفر ) لەڕێی یابەتێكی پزیشكیەوە كە لە ماڵپەری یاسەمین بڵاوی كردۆتەوە، ئەوەی ئاشكرا كردوە ” لەگەڵ ئەوەی مۆز بڕێكی باش پۆتاسیۆم و مەگنسیۆم و شەكر بە جەستە دەبەخشێت بەڵام هەڵبژاردەیەكی گونجاو نیە بۆ خواردنی بەیانیان و بەشێكی زۆریش لەوەی گەڕاندۆتەوە بۆ ئەوەی كاتێك لە بەیانیاندا مۆزێك بخورێت ئەوە ئەو بڕە شەكر و پێكهاتە ترشەڵۆكەی لەناو مۆزدا هەیە كاتێك لەگەدەدا هەرس دەبێت  وادەكات مرۆڤ زوو هەست بە برسێتی و ماندووبوون بكات و بەوەش زوو قەڵەو دەبیت و بەیانیان كەسێكی چالاك نابیت ”

ئەم پسپۆڕەی بواری خۆراك رێنمایی ده‌دات به‌وه‌ی كه‌ له‌ بەیانیان پاقلە یان كەرەی عەلی بابا و سەوزە بخورێت بۆ ئەوەی كێش زیاد نەكات و ڕۆژێكی چالاك  بەسەر ببەیت ، لە هەمان كاتدا دەتوانیت هەركاتێك ئارەزووی خواردنی مۆزت كرد بیخۆیت بەڵام جگە لە بەیانیان .

Back to top button