ئه‌م پێنج جۆره‌ خواردنه‌ هۆكارن بۆ قه‌بزی مرۆڤ

خواردنی هەندێك جۆر لە ژەمەكانی ڕۆژانەدا هۆكارە بۆ دروست بوونی كێشە لە كۆئەندامی هەرسدا و بەو هۆیەشەوە قەبزی وئازاری ناوسک پەیدادەبێت کە سەرچاوەکەی کۆنتڕۆڵنەکردنی خواردنی ڕۆژانەیە.”

پێکهاتەو ڕێژەی خەستی چەوری و ژەمی خواردنی ئەو خواردنانەو چالاکی کۆئەندامی هەرس لەمرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی تر دەگۆرێت و هەریەك لەمانەش هۆكارن بۆ گۆڕانی قەبزی لەكەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە.”

خواردنی ئەو جۆرە خۆراكانەی  فایبەری تێدا کەمە دەبێتە هۆی دروست بوونی ئەم كێشە تەندروستیە ( فایبەر ئەو خواردنانە دەگرێتەوە کە برێکی زۆر ئاویان ئێدا کۆبۆتەوەو ڕِوەکی و سەوزەن فایبەر یارمەتیدەرێکی باشی هەرسکردنە)، گرنگترین ئەو خواردنانەی دەبنە هۆکاری قەبزی بریتین لە:-
-کێک و جۆرەکانی شیرینی: ئەم جۆرە خۆراکانە بەهۆی ڕێژەو چڕی شەکری ناویانەوە دەبنە بارگرانی و درەنگ هەرس بونیان لەلایەن کۆئەندامی هەرسی مرۆڤەوە و ئەمەش هۆكارە بۆ قەبزی بەتایبەت گەر بڕەکەی زۆربێت و لەدوای خواردنیانەوە بخەویت.

 

– خواردنی خێرا (فاست فوود):  ڕێژەی زۆری چەوری و خوێکان  لەخواردنە خێراکاندا کاریگەری دەبێت لەسەر هەرسی گەدە و  چەوریەکانی ناو خواردنە خێراکان توانای هەڵمژینیان ئاسان نیە لە لایەن گەدەوە ، چونکە ئەو خواردنانە ڕێژەی ئاویان تێداکەمە کە یارمەتی زووتر هەرسکردن دەدات، بەتایبەتی لەکاتی برسێتی زۆرداو بەهۆی خاڵی بونی گەدە زۆرینەی کات مرۆڤ توشی دڵە کزە دەکات.

-شیرەمەنیەکان: ئەو خواردن و خواردنەوانەی بەرهەمی شیرەمەنین مرۆڤ توشی قەبزی و غازات دەکات بەتایبەتی لەشەواندا کەبریتین لە (شیر، پەنیر،ئایسکرێم،ئەو جۆرە شیرەمەنی و ساردەمەنیانەی شیر پێکهاتەی سەرەکیەتی)،بەهۆی پێکهاتەو پرۆتینی شیرەوە دەرەنگتر لە کۆئەندامی هەرسدا شیدەبنەوە و ئەمەش وادەكات قەبزی و غازات دروست ببێت  ، بە تایبەت ئەگەر ئەم بەرهەمە شیرمەنیانە بخۆیت و بخەویت بەسەریدا.

-نوقڵ و چکلێت:بەهۆی رێژەو چڕی شەکری ناویان نوقڵ و چکیلێت و بابەتی شیرنی دروستکراو هۆکاری سەرەکین بۆ قەبزی و دروستکر بوونی غازات، چونکە ئەو جۆرە شیرینیانە ڕێژەی فایبەریان تێدا زۆر کەمە ئەمەش یەكێكە لە هۆكارەكانی  دروست بوونی قەبزی.

-مۆز: مۆزی گەیو واتە زەرد هۆکاریکی سەرەکی نیە بۆ دروست بوونی قەبزی و غازات بەهۆی بوونی مادەی فایبەر تیایدا، بەڵام مۆزی سەوز هۆکاری سەرەکیە بۆ دروست بونی قەبزی و غازات بەهۆی کەمی مادەی فایبەر تیایدا بەو هۆیەشەوە قەبزی و ئازاری ناوسک پەیدادەبێت.

Back to top button