ریفراندۆم به‌رهه‌می سه‌د ساڵه‌ی خه‌باتی كوردی ده‌چنێته‌وه
دانا مه‌نمی
ساڵی ( 1925) ڕیفراندۆمێك له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام درا ، وه‌لئ ئه‌وده‌م باشوری كوردستان له چوارچێوه‌ی ویلایه‌تی موسڵ دا بوو ، هه‌رچه‌نده ڕیفراندۆمه‌كه به نیوه‌ناچڵی كرا‌و له هه‌ندێك شوێن هه‌رنه‌كرا به پیلانی نێوده‌وڵه‌تی پاشقولی لئ گیراو ،ئه‌وكاتیش خه‌لكی كوردستان و هاونیشتیمانیان ده‌نگیان به ( توركیا یان عێراق ) نه‌داو سه‌ربه‌خۆییان هه‌لبژارد . باشوری كوردستان كاتێك لكێنرا به عێراقه‌وه له ساڵی (1930) له‌به‌رده‌ركی سه‌را به‌رپه‌رچی ئه‌و په‌یماننامه‌یه‌یان دایه‌وه كه باشوری كوردستانی لكاند به عێراقه‌وه ، زنجیره ڕاپه‌ڕین و شۆڕشه‌كان له‌سه‌د ساڵی ڕابردوودا بۆ ئه‌و ڕاستی یه به‌ڵگه‌ن كه گه‌لی كورد به‌و باره سیاسی و یاساییه‌ی به‌سه‌ریدا سه‌پێنراوه رازی نه‌بووه ، ئیستا دوای سه‌ده‌یه‌ك له خۆێن به‌خشین و قوربانیدان و ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ری ، دوای چه‌ندین شۆڕش ودوای مۆركردنی چه‌ندین ڕیكه‌وتنامه له نێوان به‌ره‌ی كورد و حكومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كان و به ئیستاشه‌وه حكومه‌تی عێراق ، له پاش هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و په‌یماننامه‌و ڕیكه‌وتنامانه، دوای پتر له ده‌ریایه‌ك خوێن و شه‌هید ، ئه‌نفال و كیمیاباران ، جینۆساید‌و بئ سه‌رو شوین بوونی هه‌زاران ( كوڕ‌و كچ و ژن پیاوو منداڵ) كه گه‌یشته لوتكه‌ی وه‌حشیه‌ت دژ به گه‌لی كورد . پرۆژه‌ی ڕیفراندۆم به شاڕێیه‌كی پڕ له ململانێی لۆژیكی و فیكری و سیاسی دا گوزه‌ر ئه‌كات ، هه‌رله ئیستاشه‌وه هه‌ست به جوڵه‌ی ئه‌و ململانێیه‌و چزووه‌كه‌ی ده‌كه‌ین و به‌رده‌وامیش ده‌بێت ، ئیستا ده‌رفه‌ته‌كان له‌بارن بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی سه‌د ساڵی خه‌باتی ڕزگاریخوازی گه‌لی كورد و ڕاپه‌رینه‌كانی ، هه‌لومه‌رجی له‌بار ڕه‌خساوه ، پرۆژه‌یه‌كه واقیعی یه و له توانای میلله‌ته‌كه‌ماندایه كه هه‌موو ته‌یارو ڕه‌وت و جه‌مسه‌ره سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی و ئاینییه‌كان كار بۆ سه‌رخستنی بكه‌ن . مه‌شروعی ڕیفراندۆم پرۆسه‌یه‌كه بئ هه‌ورازو نشێوی نیه ، گه‌ر پێمان وابێت دۆسته‌كانمان له ئه‌مریكاو له ئه‌وروپاو له كه‌نداوی عه‌ره‌بی ده‌وله‌تی كوردیمان بۆ ئه‌خه‌نه سه‌ر سینیه‌كی زێڕین و سفره‌كه‌مان بۆ ڕازاوه‌ته‌وه ، هه‌ڵه‌ین و له خه‌وشداین ، ئه‌مریكا ته‌نانه‌ت ئه‌وه بۆ ئیسرائیل یش ناكات ، چ بگات به كورد ! ڕیفراندۆم وه‌ك هه‌رپرۆژه‌یه‌كی دیكه‌ی سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی له بۆ بڕیاردانی چاره‌نووس ، پێویستی به ئاوێته بوونی هۆكاره بابه‌تی و خودییه‌كان هه‌یه ، بۆ ئه‌وه‌ی تیبگه‌ین و پێبگه‌ین كه ئایا هه‌لومه‌رجی بابه‌تی بۆ پرۆژه‌ی ڕیفراندۆم هه‌یه ؟ چه‌وساندنه‌وه‌و جینۆساید‌و كیمیا باران و زوڵم و سته‌می ڕژێمه‌كانی ڕابردوو به ئێستاشه‌وه ، شه‌ڕو ململانئ خویناوییه‌كانی ( شیعه‌و سونه ) له‌لایه‌ك و كورد‌و عه‌ره‌ب به‌هه‌ردوو مه‌زهه‌بی ( شیعه‌و سونه ) له‌لایه‌كی تر ، شه‌ڕی داعش له‌گه‌ڵ كورد له درێژای ( 1600 كیلۆمه‌تر ) هه‌موو ئه‌مانه هۆكارن كه ڕای گشتی جیهان و ئۆرگان و ده‌زگا نێوده‌وله‌تیه‌كان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی پشتیوانی له مافه‌كانی مرۆڤ له جیهان ده‌كه‌ن ، ده‌رباره‌ی مافی گه‌لان بۆ بڕیاردان له مافی چاره‌ی خۆنووسین هاوكارو پشتیوان بن و بوار به گه‌لی كورد بده‌ن كه گوزارشت له خۆی بكات و بڕیاری دوا ڕۆژی خۆی بدات . لایه‌نێكی تری ده‌رفه‌ته‌كان ئه‌وه‌یه كه جارێكی تر له‌لایه‌ن زلهیزه‌كانی جیهان و ئیمپریالیسته‌كانه‌وه نه‌خشه‌ی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست دائه‌ڕێژرێته‌وه و به‌و جۆره‌ی كه‌له‌گه‌ڵ خواست و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وروپاو ئه‌مریكا بگونجێت ، كه بێگومان كورد له ناو چه‌قی هاوكیشه‌و گۆرانكارییه‌كاندایه ، چونكه كورد به‌شیكه له حلفی ئه‌وروپی و ئه‌مریكی بۆ ڕوبه‌روبونه‌وه‌ی تیرۆر‌و جه‌نگی داعش ، ئه‌مریكاو ئه‌وروپا خواستیان هه‌یه بۆ دروستبوونی ده‌وله‌تی كوردی كه جیگه‌ی ئیعتیبار‌و متمانه‌ی نێوده‌وله‌تی بێـ ت له ڕووی ئاسایشی جیهانی و سه‌قامگیری سیاسی و ئارامی جیهانی . كاتێك میلله‌تی كورد هه‌مووان به‌یه‌كده‌نگ و یه‌كڕه‌نگ و یه‌كده‌ست ، به شێوه‌ی هاوچه‌رخانه‌و شارستانیانه ، ئیراده‌ی خۆیان یه‌كده‌خه‌ن ، داوا له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كه ژیانی داهاتوویان بنیات بنین به ویست و داخوازی خۆیان ، كه مافی خۆیانه خاوه‌نی قه‌واره‌و كیانێ:ی سه‌ربه‌خۆ بن له شێوه‌ی ده‌وڵه‌تداری دا خۆیان خاوه‌نی قه‌ڵه‌مڕه‌وی سیاسی و خاوه‌نداریه‌تی خۆیان بكه‌ن ، ئه‌وكات هیچ پاساوێك بۆ پشتگوێخستنی ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك نادرێت و هیچ ده‌وڵه‌تێك ناتوانێت چاو له ئاست ئیراده‌و خواست و ده‌نگی ملیۆنان كورد بنوقێنیت ، سه‌لماندنی ئه‌و ئیراده‌یه بارودۆخێكی سیاسی وه‌ها ده‌خولقێنیت كه هیچ ده‌وڵه‌تێك نه‌توانێت ڕێگری لئ بكات . ڕیفراندۆم ئامرازێكی شارستانیه‌كه له نێو كۆمه‌ڵگای جیهانی ئه‌مڕۆدا وه‌ك پره‌نسیپێكی دیموكراتی ڕێزی لئ ده‌گیرێت ، له زۆر بواردا به‌كار ده‌هێنرێت به‌تایبه‌تی له بواری چاره‌سه‌ركردنی كێشه نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا ، كه ئامرازێكه بۆ بنه‌بڕكردنی شه‌ڕو ململانێی نیوان نه‌ته‌وه جیاجیاكان ، هه‌موو ئه‌و وولاتانه‌ی كه كێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیان هه‌یه ، ڕیفراندۆم وه‌ك ئامراز‌و پره‌نسیپێكی دیموكراتی و شارستانی مه‌ده‌نیانه بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی چاره‌نووس په‌نای بۆ براوه و ئه‌نجامی ئه‌رێنی هه‌بووه و بووته مایه‌ی داخستنی ململانئ مێژووییه پڕ له شه‌ڕو كوشتار‌و خوێن و قوربانیه‌كان .