دواین زانیاری له‌باره‌ی هێرشی فرۆكه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر بنكه‌كانی سوریا و ئێران

له‌ كاردانه‌وه‌ی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر سوریا رژێمی سوریا وه‌ڵامی هێرشه‌كانی ئیسرائیل ده‌ده‌نه‌وه‌ بۆ پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌دوایی خستنه‌ خواره‌وه‌ی فرۆكه‌ی ئیسرائیل له‌ به‌رزاییه‌كانی جۆڵان هێزی ئاسمانی ئیسرائیل ده‌ستی به‌ بۆردوومان بنكه‌ی سه‌ربازییه‌كانی سوپای سوریا له‌ ده‌ورووبه‌ری دیمه‌شقی پایته‌ختی رووسیا كرد”.

سوپای ئیسرائیل له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی بۆ سه‌ر ده‌وروبه‌ری دیمه‌شق ده‌لێـ” فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئێرانی کۆنترۆڵکردووە و رایگرتووە. فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە لە سووریاوە چووەتە ناو ئیسرائیل و سوپای ئیسرائیل توانیویەتی رای بگرێت. دوای ئەو رووداوە و لە وەڵامی بەزاندنی سنوورەکانی لەلایەن ئێرانەوە، ئیسرائیل هێرشیکردە سەر چەند ئامانجێکی ئێرانی لە سووریا ، بەڵام لەکاتی گەڕانەوەیدا فڕۆکەیەکی جەنگیی ئیسرائیل، لە جۆری ئێف 16 لە باکووری ئیسرائیل و لە بەرزاییەکانی جۆلان دەکەوێتە خوارەوە. بەر لە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە، دوو فڕۆکەوانەکە خۆیان هەڵدەدەنە خوارەوە و بە گوتەی بەرپرسانی ئیسرائیل هەردووکیان سەلامەتن

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ له‌ یه‌كه‌م هه‌ڵوێستی دا جۆناسان کۆنریکاس، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند “هێزەکانی بەرگریی ئیسرائیل ئەو سیستەمی کۆنترۆڵکردنە ئێرانییەیان لە سووریا کردووەتە ئامانج ، کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆ بنکەی ئاسمانیی ئیسرائیل ناردبوو. فڕۆکەیەکی F16ـی ئیسرائیلی لەسەر خاکی ئیسرائیل تێکشکا ، فڕۆکەوانەکان سەلامەتن. ئێران بەرپرسیارە لەو پێشێلکارییە روونە بۆ سەر سەروەریی ئیسرائیل، هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان ئێستا فڕۆکەکانی رووسیا لە ئیدلب ، تورکیا لە عەفرین و ئێسرائیل دەرووبەری دیمەشقی پایتەختی سووریا بۆردوومان دەکەن.

Back to top button