روونكردنهوهیهك له وهزارهتی پێشمهرگهی حكومهتی ههرێمی كوردستانهوه
له روونكردنهوهیهكدا، ئەمنیداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە له بارهی گۆڕانكارییهكانی نێو وهزارهتی پێشمهرگهوه، رایدەگەیەنێت. “هیچ بڕیارێک بۆ گۆڕانکاری لەپۆستەکانی وەزارەتەکەیان نەدراوەو ئەو هەواڵانە دوورن لەڕاستییەوە”.
ئەمڕۆ یهك شەممە 11/2/2018 له راگهیاندراوێكدا،ئهمیندرای گشتی وهزارهتی پێشمهرگه كه بڵاویكردۆتهوه، هاتووه.” كه جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاندووە، چەند رۆژێکە هەندێ كەناڵ و پێگەی راگەیاندن لە هەواڵێکی نادروستدا باس لە چەند گۆڕانکارییەک دەكەن كە گوایە لە پۆستە باڵاکانی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان كرابێت.
له راگهیاندراوهكه،ئاماژە بهوهشكراوه.” كه لێرەوە بۆ ڕای گشتی رووندەکەینەوە کە هیچ بڕیارێک لە وەزارەتی پێشمەرگە لە بارەی گۆڕانکاری لە پۆستەکانی وەزارەتمان نەدراوەو ئەو هەواڵانە دوورن لە راستییەوەو بۆ مەبەستی چەواشەکاری و بێ گەڕانەوە بۆ سەرچاوەی فەرمی بڵاوكراونەتەوە.
هەر لە روونكردنەوەكەدا ئەوەشی خستۆتەڕوو.”كه هەر کارو چالاکی و بڕیارێکی فەرمی لەوەزارەتی پێشمەرگە دەربچێت لەڕێگەی کەناڵە فەرمییەکانی راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەوە بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکرێتەوەو هەر گۆڕانکارییەکیش لە پۆستە باڵاکانی وەزارەتی پێشمەرگە و گشت وەزارەت و دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکرێت ئەوا کارێکی زۆر ئاساییەو بە شاراوەیی ناکرێت، بەڵکو بە نوسراوی فەرمی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجام دەدرێت و بە شێوەیەکی ئاشکرا دەبێت.