وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا گه‌یشته هه‌ولێر
ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه، وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا گه‌یشته هه‌ولێر و بڕیار وایه چه‌ندین دیدار و چاوپێكه‌وتن ئه‌نجامبدات و له كۆی دۆخی هه‌رێمی كوردستان بپرسێته‌وه.”
ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه وه‌زیری به‌رگری، ئه‌ڵمانیا، (ئۆرسۆلا ڤۆن دێرلا‌ین)، گه‌یشته هه‌ولێر و بڕیار وایه چه‌ندین دیدار و چاوپێكه‌وتنی تایبه‌تی هه‌بێت و سه‌ردانی یه‌كه‌ی مه‌شقی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، بكات.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه.” ئه‌م سه‌ردانه‌ی وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا بۆ هه‌ولێر له‌كاتێكدایه دوێنێ شه‌ممه ناوبراو، گه‌یشته به‌غدا و لەگەڵ (فوئاد مه‌عسوم) سه‌رۆك كۆماری عێراق و (حەیدەر عەبادی) سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق کۆبوه‌وه و بەپێی راگەیه‌ندراوێکی نووسینگەی سەرۆک وەزیران لە کۆبونەوەکەدا بەهێزکردنی پەیوەندیی دووقۆڵی لە بواری ئەمنی، پەرەسەندنی هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی عێراق و دۆخی ناوچەکە تاوتوێکراوە.
پێشبینی ده‌كرێت، هه‌ر ئه‌مڕۆ وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا و نێچیرڤان بارزانی كۆببنه‌وه و تاوتوێی دۆخی هه‌رێم بكه‌ن له هه‌موو ئاسته‌كان و پرسی رێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا یه‌كێك بێ له ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كان.
ئه‌وه‌ی شیاوی گوتن بێ.” كه له پێشتر (ئۆرسۆلا ڤۆن دێرلا‌ین) وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا له دوای درووست بوونی شه‌ڕی داعش له‌ساڵی 2014 چه‌ند جارێك سه‌ردانی هەرێمی کوردستان كردووه.