نیمار تووشی پێكان هات
ئه‌ستێره‌ى یانه‌ی پاریس سان جێرمانی فه‌ڕه‌نسی، نیمار داسێلفا له‌یارى یانه‌كه‌ى به‌رامبه‌ر تۆڵۆز له خولى فه‌ره‌نسا تووشى پێكان هات.”
له یارییه‌كه‌دا یانه پاریسیه‌كه به‌گۆلێكى بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست هێنا به‌تاكه گۆلى نیمار، ئه‌مه له كاتێكدایه كه پاریس رۆژى چوار شه‌مه‌ى داهاتوو روبه‌رووى یانه‌ی، ریال مه‌درید ده‌بێته‌وه له قۆناغى 16ی خولى یانه پاڵه‌وانى ئه‌وروپا.
نیمارى ته‌مه‌ن (26) به‌هارى توانى گۆلى سه‌ركه‌وتنى یانه‌كه‌ى تۆمار بكات دواى ئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى به‌شدارى له یاریه‌كه كرد ،دواى ئه‌وه‌ى راهێنه‌رى ئیسپانى (ئۆناى ئیمرى) چه‌ند یاریزانێكى له پێكهاته‌ى سه‌ره‌كى دوور خسته‌وه له‌وانه (تیاگۆ سێلفا و ئه‌دیسۆن كاڤانى).
ئه‌ستێره‌ى پێشووى به‌رشلۆنه وێنه‌یه‌كى پاژنه‌ى قاچى له‌لاپه‌ره‌ى خۆى له تۆرى كۆمه‌ڵایه‌تى ئه‌نستگرام بڵاو كردۆته‌وه له‌وێنه‌كه ده‌ركه‌وتوه به‌فرى له‌سه‌ر داناوه‌و نوسیویهتى هیچ كێشه‌یه‌كم نیه، واتا ئاماده‌یه بۆ یارییه‌كه‌ی ریال مه‌درید.