كوژراو بریندار بوون هه‌یه‌ له‌ ئێران

 
دوای ئەوەی خۆپیشاندان لە تارانی پایتەختی ئێران لە لایەن سۆفیەکانی ئەو وڵاتەوە دەستی پیکرد،ڕوبەڕوبونەوە لە نێوان هێزە ئەمنیەکان و خۆپیشاندەران ڕویداو لەو بارەیەوە میدیا ئێرانییەکان ئاماژە بە کوژرانی پێنج ئەندامی هێزە ئەمنیەکان دەکەن.
 
ئەوە لە کاتێکدایە کە هێزە ئەمنیەکان ئەندامێکی چالاکی سۆفیەکانی تۆمەتبار کردبوو بەوەی کە بە ئۆتۆمۆبیل هێرشی کردۆتەوە سەر هێزە ئەمنیەکان و لای خۆشیانەوە سۆفیەکان ئەو هەواڵە بە درۆ دەخەنەوە و ئاماژە بەوە دەکەن کە هێزە ئەمنیەکان پەلاماری ئەو شۆفێرەیان داوە.
 
لە لایەکی ترەوە هەواڵی دەستگیر کردنی سێسەد سۆفی بڵاو کرایەوە،هۆکاری ئەو خۆپیشاندان و ڕوبەڕو بونەوانە دەگەڕێتەوە بۆ دەستگیرکردنی نیعمەتوڵڵای ڕیاحی یەکێک لە کەسایەتیەکانی سۆفیەکان کە دوو هەفتە لەمەوبەر لە میانەی بەشداری کردنی لە خۆپیشاندانەکانی ئەو وڵاتە.
Back to top button