كه‌شناسی رێژه‌ی باران بارینی مانگی رابردووی بڵاوكرده‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمى كوردستان، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ، ڕێژه‌ى بارانبارینى مانگی رابردووی بڵاو كرده‌وه‌.”

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 1/3/2018، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمى كوردستان، ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا ڕێژه‌ى بارانبارینى 1/2/2018ى تا 1/3/2018 بڵاو كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ تێیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، كه‌ له‌ سلێمانى زۆرترین باران باریوه‌.

ڕێژه‌ى بارانبارینى 1/2/2018 تا 1/3/2018، به‌م شێوه‌یه‌یه‌:

له‌ هه‌ولێر 165 ملم.

له‌ سلێمانى 400 ملم.

له‌ دهۆك 122 ملم.

له‌ كه‌ركووك 173 ملم.

Back to top button