په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان دوو بریار بۆ قوتابیان ده‌رده‌كات
به‌رێوبه‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان دوو بڕیار ده‌رده‌كات كه بریتین له به‌خشینی قوتابیانی قۆناغى بنەڕەتی و بەخشينى خوێندكاران لە بابەتى زمانەكانى (كوردى و عەرەبى) قۆناغى ئامادەیی .
به‌پێی بڕیاره‌كانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی له نوسراوێكی فه‌رمیدا به ژماره (1188 و 1185 له‌به‌رواری 12ی3ی2018 ) بەخشينى قوتابیانی قۆناغى بنەڕەتی) راگه‌یاندوه‌و وه‌ك تێبینیه‌ك نوسیویه‌تی: پێویستە بەڕێوەبەری قوتابخانەكان لە ماوەی یەك هەفتەدا بەپێی ئەم خشتەیەی خوارەوە ناوەكان ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتییەكەمان بكەن.
بڕیارێكیتری په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان بریتیه له (بەخشينى خوێندكاران لە بابەتى زمانەكانى (كوردى و عەرەبى) قۆناغى ئامادەیی و رایگه‌یاندووه: پێویستە بەڕێوەبەری خوێندنگەكان لە ماوەی یەك هەفتەدا بەپێی ئەم خشتەیەی خوارەوە ناوەكان ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتییەكەمان بكەن.