به وێنه.. ئایه راسته “به‌هاری لێم ببوره” دژ به عه‌فرین له به‌ره‌كانی جه‌نگه.؟
خانمه ئه‌كته‌ری تورك، “گایا تورگوت) كه له درامای لێم ببوره رۆلی سه‌ره‌كی هه‌یه و به شیوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌سه‌رانسه‌ری جیهان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كوردستان به تایه‌به‌تی خه‌ڵك بینه‌ریه‌تی، بۆ پاڵپشتی سوپای توركیا چووه‌ته به‌ره‌كانی جه‌نگ دژ به عه‌فرین.”
وێنەکانی گایا تورگوت ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی درامای ( لێم ببورە ) بە شێوەیەکی بەرفراوان لە سۆشیاڵ میدیادا بڵابوونەتەوە کە به‌پێی وێنه‌كان بێت، ناوبراو چووە بەرەکانی جەنگ لە عەفرین و جلی سەربازیش لەبەرکردووە، پاڵپشتی خۆی بۆ پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی ووڵاته‌كه‌ی دژ به خه‌ڵك و خاكی عه‌فرین پیشانداوه.”
به‌ڵام، به‌شێوه‌یه‌كی درووست، راستی ئەم وێنانەی بەهار ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕۆڵ گێڕان بووە لە درامایەکی تورکی نوێ‌دا بەناوی ( ساڤاش ) کە ئێستا لە کەناڵی (فۆکس)ی تورکیا بەخش دەکرێ و بەهار تیایدا سەربازە و دراماکە باس لە جەنگی سوپای تورکیا دەکات لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان ( پەکەکە ).”
ئه‌وه‌ی شیاوی گوتن بێت.” كه ئه‌كته‌ری توركیا، خانم (گایا تورگوت) ئەو خانمە ئەکتەرەیە ڕۆڵی بەهار دەگێڕێت و لە ساڵی 1987 لە تورکیا لەدایک بووە و لە 2000ەوە دەستی بە کارە هونەرییەکانی کردووە هاوسەرگیری کردووە لەگەڵ دێنیز ئێڤین و خاوەن منداڵێکە.