ئه‌مڕۆ باران بارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه و كه‌شناسی هۆشداری ده‌دات
له باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی باران له كوردستان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ئاشكرایده‌كات.” كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی باران بارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه بۆ یه‌ك رۆژ باران به‌رده‌وام ده‌بێت.”
له‌و باره‌وه، (بژار ئه‌كره‌م) به‌رپرسی به‌شی پێشبینییه‌كان بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاندوه.” كه ئه‌مڕۆ هەینی 16/3/2018، له سه‌ر جه‌م شاره‌كانی هەرێمی کوردستان باران ده‌بارێت و ناوچه‌كه ده‌كه‌وێته، ژێرکاریگەری هەردوو نزمە پاڵەپەسۆی دەریایی سوور و نیمچە دوورگەی عەرەبی ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت وە باران بارین بەرێژەی جیا جیا لەناوچەکان دەبارێت وە هەورەتریشقەشی لەگەڵدا دەبێت”.
به‌رپرسی به‌شی پێشبینییه‌كان بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، باسی له‌وه‌شكردووه.” كه ئه‌مڕۆ خێرایی با لە هەندێ کات زیاد دەکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز‌و خۆڵ و پێشبینیدەکرێت زۆرترین رێژەی باران لەناوچەشاخاویەکانی دهۆک ببارێت و پارێزگاکانی هەولێرو سلێمانی بارانی مام ناوەند دەبێت.
هه‌روه‌ها پلە کانی گەرما دادەبەزێت بەرێژەی 2 تا 4 پلەو ئەم کەشە ناجێگیرش تاوەکو بەرەبەیانی رۆژی شەممە بەردەوام دەبێت.”