هه‌وڵ بده له‌م وه‌رزه‌دا زۆر به‌پێ بڕۆیت.

به‌پێی تازه‌ترین لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وتووه وه‌رزى (زستان و به‌هار)باشترین وه‌رزه بۆ ڕۆیشت به پێ ، چونكه له‌م وه‌رزه‌دا دووچارى ناڕێكى ده‌روونى و بێتاقه‌تى ده‌بینه‌وه . شاره‌زایان پێیان وایه له‌م وه‌رزه‌دا ڕۆیشتن به‌پێ زۆر به‌سووده به‌تایبه‌تى بۆ ڕزگار بوونت له كێشى زیاده‌ى له‌ش.”
له‌هه‌مووى گرنگتر ماسولكه و ئێسك به‌هێز ده‌كات ، چونكه تیشكى خۆر زۆر به‌هێز نى یه و ڕاسته‌وخۆ لێت نادات وه‌كو وه‌رزى هاوین.”
لێدانى تیشكى خۆر به‌ناڕاسته‌وخۆى ڤیتامین “دى”له‌له‌شدا زیاد ده‌كات ، به‌مه‌ش ئێسك پته‌و ده‌بێت . هه‌ر له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا هاتووه ڕۆیشتن به‌پێ دڵ و ده‌روون ئارام ده‌كاته‌وه و ده‌یحه‌سێنێته‌وه ، به‌تایبه‌تى له وه‌رزى زستاندا ، چونكه له‌م وه‌رزه‌دا جه‌سته ئاره‌ق ناكاته‌وه و زیاتر ده‌توانى به پێ بڕۆیت.
له‌عه‌ره‌بییه‌وه.