بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق له 20 وڵاتی جیهان بنكه‌ی ده‌نگدان ده‌كرێته‌وه

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له ئێستادا له هه‌وڵی ئاماداه‌كاری دان بۆ به‌ڕێوه چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له 12ی مانگی داهاتوو, ئه‌ندامێكی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق، ژماره‌ی ئه‌و بنكه و نووسینگانه‌ی ئاشكراكرد، كه بۆ ده‌نگده‌ری عێراقی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كرێنه‌وه و گوتی، دوو ڕۆژ به‌ر له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن، كه بڕیاره له 12ی مانگی داهاتوو ئه‌نجام بدرێن، ئه‌و بنكانه ده‌كرێنه‌وه.
حازم رودهینی، ئه‌ندامی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن به سایتی “سپۆتنیك” له عێراق راگه‌یاند: “رۆژانی 10 و 11ی مانگی داهاتوو، له 20 وڵاتی جیهان نووسینگه و بنكه‌ی ده‌نگدان بۆ ده‌نگده‌ری عێراقی ده‌كرێنه‌وه، بۆئه‌وه‌ی بتوانن به‌شداری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا بكه‌ن”.
رودهینی گوتی: “ئه‌و نووسینگانه‌ی بڕیاره له ده‌ره‌وه‌ی عێراق بكرێنه‌وه ژماره‌یان 16 نووسینگه و7 بنكه‌ی ده‌نگدانه له‌كۆی 20 وڵاتانی جیهان، له‌ناویاندا ژماره‌یه‌ك وڵاتی ئه‌وروپی هه‌ن”.
بڕیاره له 12ی مانگی داهاتوو پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه بچن، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، دوای هێرشه‌كه‌ی داعش له ساڵی 2014 بۆسه‌ر عێراق و داگیركردنی رووبه‌رێكی فراوانی وڵات له‌لایه‌ن ئه‌و رێكخراوه‌وه، به‌ده‌یان هه‌زار هاووڵاتی عێراقی به‌هۆی شه‌ڕ و نائارامی دۆخی ئه‌منی ناوخی عێراق و ململانێ تایفییه‌كان، په‌نایان بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا بردووه.